عێراق و قەتەر بۆ دابینکردنی  ملیۆنێك و نیو تۆن گازی سروشتی رێککەوتن

كێڵگه‌یه‌كی غازی
كێڵگه‌یه‌كی غازی

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، لەگەڵ لایەنی قەتەری بۆ هاوردەکردنی ملیۆنێک و 500 هەزار تۆن گازی سروشتی ساڵانە گەیشتنە رێککەوتن، تاوەکو ئەو کورتهێنانەی لەگازی سروشتی بۆ بەگەڕخستنی وێستگەکانی کارەبا هەیە پڕبکرێتەوە، لە هەمان کاتدا رێککەوتن رێوشوێنی خێرا بۆ هاوردەکردنی بگرنە بەر.

هاوکات وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، بڕی ئەو کورهێنانەی لە وەرزی هاویندا دروست دەبێت بریتییە لە 10 هەزار مێگاوات.

ئەحمەد موسا گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، بە مەبەستی پڕکردنەوەی کورهێنانی گازی سروشتی پێویست، عێراق خوازیارە گاز لە قەتەرەوە هاوردە بکات.