وڵاتی دۆمینیکا پێدانی پاسپۆرت و مافی هاوڵاتیبوونی بە خەڵکی هەرێمی کوردستان راگرت

بۆ لەمەودوا مامەڵەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه‌ وەرناگیرێن
پێدانی پاسپۆڕتی دۆمینیكا به‌ هاووڵاتییانی كوردستان راگیرا
پێدانی پاسپۆڕتی دۆمینیكا به‌ هاووڵاتییانی كوردستان راگیرا

K24- هه‌ولێر:

لە راگەێندراوێکدا حکومەتی دۆمینیکا رایگه‌یاند، پێدانی مافی هاوڵاتیبوون به‌ هاووڵاتییانی ژماره‌یه‌ك وڵات بان کراون، لەناویشیان هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.

لە راگەێندراوەکەی حکومەتی دۆمینیکادا هاتووە: چیتر هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، کەرکووك، ئامێدی، سۆران، رانیە، زاخۆ و لالش ناتوانن بە مەبەستی وەبەرهینان مامەڵەی وەرگرتنی مافی هاوڵاتبوون و پاسپۆرتی دۆمینیکا ئەنجام بدەن.

ئەو وڵاتانەی حکومەتی دۆمینیکا بانیکردوون، جیا لە هەرێمی کوردستان هەریەك لە سودان، کۆریای باکوور، روسیا و بێلاروسیاشی تێدایە.

ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا لە هەرێمی کوردستان ماوه‌ی چەند ساڵێکە لەرێگەی پێشکەشکردنی مامەڵەی بازرگانی و وەبەرهێنان لە وڵاتی دۆمینیکا، پاسپۆرت و مافی هاووڵاتیبوون بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان وەردەگرن.

بۆ لەمەودوا مامەڵەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان وەرناگیرێت.

H.B