سلێمانی.. کەسێک لەنزیك نەخۆشخانەیەک کوژرا
K24 - سلێمانی:
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاری خێرای سلێمانی بە کوردستان24ـی راگەیاند، کەمێک پێش ئێستا بەهۆی ڕووداوێکی شەڕە تەقە کەسێک کوژراوە.
سامان نادر بۆ کوردستان24، "لە رووداوێکی شەڕە تەقەدا لەنزیک نەخۆشخانەی هەرێم لەسەر شەقامی شەست مەتری کەسێكی تەمەن 33 ساڵ کوژراوە و سێ بۆ پێنج کەسی دیکەش بریندارن."
بە گوێرەی سەرچاوەیەك، بەهۆی کێشەی زەویوزارەوە لەنێوان دوو بنەماڵەدا ئەو شەڕە روویداوە، هاوکات ئەو کەسەی لە رووداوەکەدا کوژراوە، کرێکارێکی تەمەن 33 ساڵە".