ماكینزی: بژارده‌ی سه‌ربازی له دژی ئێران ئاماده‌یه

K24- هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا بۆ گۆڤاری تایم ئاشكرای ده‌كات، له‌كاتی هه‌ره‌سهێنانی گفتوگۆكانی تایبه‌ت به دۆسییه‌ی ناووكی ئێران، واشنتن بۆ بژارده‌ی سه‌ربازی ئاماده‌یه.
كینیت فرانك ماكینزی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا بۆ گۆڤاری تایمی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، دیپلۆماتكاره‌كان ئه‌ركی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ تاران له ئه‌ستۆ ده‌گرن، له‌به‌رامبه‌ردا فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا پلانی دیكه‌ی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌ركمان پێبدرێت، جێبه‌جێی ده‌كه‌ین.
ماكینزی راشیگه‌یاند، تاران بڕیاری پێویستی له‌باره‌ی گفتوگۆكاندا نه‌داوه، كاریش ده‌كات بۆ به‌رهه‌مهێنان و دروستكردنی چه‌كی ناووكی، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی به‌رامبه‌ر هه‌نگاوه‌كانی تاران نیگه‌رانن.
فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئێران له رێگه‌ی مووشه‌كه‌كانی ده‌توانێت ته‌واوی ئه‌و ئامانجانه بپێكێت كه مه‌به‌ستییه‌تی.
رۆبێرت مالی، نێرده‌ی واشنتن بۆ گفتوگۆكانی دۆسییه‌ی ناووكی ئێران رایگه‌یاند، له‌به‌رامبه‌ر ئێران‌دا ئه‌مه‌ریكا ده‌سته‌وه‌ستان نابێت.