له ئهمهریكا 500 گۆڕ دۆزرانهوه
K24- ههولێر:
لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ئەمهریکا، لە نزیکی 50 قوتابخانە 500 گۆڕ دۆزرانهوه، پێشبینی دەکرێت گۆڕی منداڵانی سوورپێست بن.
دێبڕا هالاند، وەزیری ناوخۆی ئەمهریکا، لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند "هەریەک لەو منداڵانە ئەندامی خێزانێکی ونبوون، بەشێوەیەکی ترسناک ژیانیان لەناوبراوە و تاکێکی ئەو کۆمەڵگایە بوون و رێگریان لێکراوە بە ئامانجی ژیانیان بگەن".
دێبڕا هالاند خۆشی بەڕەچەڵەک لە خێزانێکی سەر بە سوورپێستەکانه، گوتیشی: "دڵ بەرگەی ئەنجامی سیاسەتی چەوتی قوتابخانەکانی تایبەت بە سوورپێستەکان ناگرێت و ئەمە شێتکە نکوڵی لێناکرێت".
وەزیری ناوخۆی ئهمهریكا لە راپۆرتێکیدا لەمبارەیەوە ئاشکرای دهكات، کردنەوەی نزیکەی 400 قوتابخانە بە مەبەستی زیندەبەچاڵکردنی منداڵانی رەسەنی ئەمهریکا لەسەرەتای سەدەی 19مین و پێش150 ساڵ دەستی پێ کردووە. دهشڵێت:" لە رێگەی ئەو قوتابخانانەوە هەوڵی سڕینەوە ی ناسنامەکانیان دراوه".