کەشناسی کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند

پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 – ھەولێر

کەشناسی پێشبینیەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، خێرای با لەنێوان 10 – 20 کیلۆمەتر دەبێت لە یەک کاتژمێردا.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، خێرایی با لەنێوان 10 – 15 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.