سه‌رۆكی ئیمارات كۆچی دواییكرد
K24 – هه‌ولێر:
له ته‌مه‌نی 73 ساڵییدا، خه‌لیفه بن زاید، سه‌رۆكی میرنشینه یه‌كگرتووه‌كانی عه‌ره‌ب(ئیمارات) كۆچی دواییكرد.
ئاژانسی هه‌واڵی ئیمارات بڵاویكرده‌وه، وه‌زاره‌تی كاروباری سه‌رۆكایه‌تی پرسه و سه‌ره‌خۆشی له گه‌لی ئیمارات ده‌كات به هۆی كۆچی دوایی شێخ خه‌لیفه بن زاید ئالنهیان، سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت، كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی (13ی ئایار/ مایۆی 2022) كۆچی دواییكرد.
به‌و هۆیه‌وه له ئیمارات ئاڵای وڵات هێنرایه خواره‌وه و 40 رۆژ ماته‌مینی راگه‌یه‌ندرا.
هه‌روه‌ها ده‌وام له وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی ئیتیحادی ئیمارات و میرنشینه‌كانیدا بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ راگیرا.
وێستگه‌كانی ژیانی خه‌لیفه بن زاید
- له 7ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 1948 له‌دایكبووه و دووه‌م سه‌رۆكی ئیمارات و شازده‌یه‌م فه‌رمانڕه‌وای میرنشینی ئه‌بوزه‌بی بووه.
- فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی ئیمارات بووه.
- له 3ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2004ه‌وه له دوای كۆچی دوایی باوكی زاید بن سوڵتانی دامه‌زرێنه‌ری ئیمارات، بووه‌ته سه‌رۆكی وڵات.
- له سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌واییدا به سیاسه‌تی نه‌وتی وڵاته‌كه‌یدا چووه‌ته‌وه و بناغه‌یه‌كی نوێی بۆ گه‌شه‌پێدانی ئیمارات داناوه و ئه‌نجوومه‌نی باڵای پترۆڵی دامه‌زراندووه و خۆی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه بووه و هه‌روه‌ها ده‌زگای ئه‌بوزه‌بی بۆ وه‌به‌رهێنان داناوه، كه خۆی سه‌رۆكی بووه و ئیداره‌ی دارایی میرنشینه‌كه‌ی كردووه.
- فه‌رمانگه‌ی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی و بینای بازرگانی دامه‌زراندووه و فه‌رمانگه‌كه‌ی به‌وه ناسراوه كه دڵفراوانانه پاره‌ی به‌خشیوه‌ته هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی به بێ ئه‌وه‌ی هیچ سوویه‌كیان لێ وه‌ربگرێت.
- دامه‌زراوه‌ی خه‌لیفه بن زاید ئالنهیانی بۆ كاروباری مرۆیی دامه‌زراندووه و ئه‌و دامه‌زراوه‌یه له 40 وڵاتی جیهان خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش ده‌كات.
- له 1964 هاوسه‌رگیری كردووه و هه‌شت منداڵی هه‌یه، كه شه‌شیان كچ و دوانیان كوڕن.
- به 25 له كه‌سایه‌تییه هه‌ره كاریگه‌ره‌كان و چواره‌م ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهان له میدیادا ناوی ده‌برێت.