تۆمەتبارێک لە رانیە دەستگیر کرا

لە دادگای هەولێر فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو
تۆمەتبار
تۆمەتبار

K24 – هەولێر

هێزەکانی پۆلیس لە قەزای رانیە تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد، کە لە دادگای هەولێر فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند: "لەلایەن مەفرەزەکانمان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین (مڪافحە) توانرا تۆمەتبارێك بەناوی (د. غ. ش) لە دایکبووی ساڵی  2001  لە رەگەزی نێر دەستگیربکرێت،  کە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو، بەپێی ماددەی 408 یاسای سزادانی عێراقی لە نووسینگەی تاوانەکانی کوشتن لە پارێزگای هەولێر".

لە راگەیەندراوی پۆلیسی راپەڕین ئاماژە بەوەکراوە: "دادوەر بڕیاریدا بە راگرتنی تۆمەتبار بەپێی ماددەی 408 لە یاسای سزادانی عێراقی، هەروەها بڕیاریدا بە ناردنی تۆمەتباری ناوبراو  بۆ نووسینگەی تاوانەکانی کوشتن لە پارێزگای هەولێر بەپێی تایبەتمەندی شوێنی رووداوەکە".