عێراق سه‌ره‌خۆشی له ئیمارات ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی كۆماری عێراق په‌یامی سه‌ره‌خۆشییان ئاراسته‌ی گه‌ل و حكومه‌تی ئیمارات كرد، به هۆی كۆچی دوایی خه‌لیفه بن زاید ئالنهیانه‌وه، كه ئه‌مڕۆ له ته‌مه‌نی 73 ساڵییدا كۆچی دواییكرد.
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی حكومه‌تی ئیتیحادی له په‌یامێكدا رایگه‌یاند، به‌و په‌ڕی خه‌مبارییه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی خه‌لیفه بن زاید ئالنهیانم پێگه‌یشت و سه‌ره‌خۆشی له ئیماراتی دۆست ده‌كه‌م.
هه‌روه‌ها محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له په‌یامێكدا سه‌ره‌خۆشی له گه‌ل و حكومه‌تی ئیمارات كرد.
حه‌لبووسی له تویتێكدا رایگه‌یاند، سه‌ره‌خۆشی له گه‌ل و حكومه‌تی ئیمارات ده‌كه‌م بۆ كۆچی دوایی خه‌لیفه بن زاید ئالنهیان كه كاروانێكی درێژی له خزمه‌ت و گه‌شه‌پێدان له دوای خۆی به‌جێهێشت.
له ته‌مه‌نی 73 ساڵییدا، خه‌لیفه بن زاید، سه‌رۆكی میرنشینه یه‌كگرتووه‌كانی عه‌ره‌ب(ئیمارات) كۆچی دواییكرد.
ئاژانسی هه‌واڵی ئیمارات بڵاویكرده‌وه، وه‌زاره‌تی كاروباری سه‌رۆكایه‌تی پرسه و سه‌ره‌خۆشی له گه‌لی ئیمارات ده‌كات به هۆی كۆچی دوایی شێخ خه‌لیفه بن زاید ئالنهیان، سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت، كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی (13ی ئایار/ مایۆی 2022) كۆچی دواییكرد.
به‌و هۆیه‌وه له ئیمارات ئاڵای وڵات هێنرایه خواره‌وه و 40 رۆژ ماته‌مینی راگه‌یه‌ندرا.
هه‌روه‌ها ده‌وام له وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی ئیتیحادی ئیمارات و میرنشینه‌كانیدا بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ راگیرا.
وێستگه‌كانی ژیانی خه‌لیفه بن زاید
- له 7ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 1948 له‌دایكبووه و دووه‌م سه‌رۆكی ئیمارات و شازده‌یه‌م فه‌رمانڕه‌وای میرنشینی ئه‌بوزه‌بی بووه.
- فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی ئیمارات بووه.
-له 3ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2004ه‌وه له دوای كۆچی دوایی باوكی زاید بن سوڵتانی دامه‌زرێنه‌ری ئیمارات، بووه‌ته سه‌رۆكی وڵات.
-له سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌واییدا به سیاسه‌تی نه‌وتی وڵاته‌كه‌یدا چووه‌ته‌وه و بناغه‌یه‌كی نوێی بۆ گه‌شه‌پێدانی ئیمارات داناوه و ئه‌نجوومه‌نی باڵای پترۆڵی دامه‌زراندووه و خۆی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه بووه و هه‌روه‌ها ده‌زگای ئه‌بوزه‌بی بۆ وه‌به‌رهێنان داناوه، كه خۆی سه‌رۆكی بووه و ئیداره‌ی دارایی میرنشینه‌كه‌ی كردووه.
-فه‌رمانگه‌ی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی و بینای بازرگانی دامه‌زراندووه و فه‌رمانگه‌كه‌ی به‌وه ناسراوه كه دڵفراوانانه پاره‌ی به‌خشیوه‌ته هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی به بێ ئه‌وه‌ی هیچ سوویه‌كیان لێ وه‌ربگرێت.
-دامه‌زراوه‌ی خه‌لیفه بن زاید ئالنهیانی بۆ كاروباری مرۆیی دامه‌زراندووه و ئه‌و دامه‌زراوه‌یه له 40 وڵاتی جیهان خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش ده‌كات.
- له 1964 هاوسه‌رگیری كردووه و هه‌شت منداڵی هه‌یه، كه شه‌شیان كچ و دوانیان كوڕن.
- به 25 له كه‌سایه‌تییه هه‌ره كاریگه‌ره‌كان و چواره‌م ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهان له میدیادا ناوی ده‌برێت.