35 ساڵ به‌سه‌ر راپه‌ڕینی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زوور و هه‌وراماندا تێده‌په‌ڕێت

K24 – هه‌ولێر:
رۆژی 13ی ئایاری 1987، رۆژی راپه‌ڕینی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه و ده‌ڤه‌ره‌كانی شاره‌زوور و هه‌ورامانه له دژی رژێمی به‌عس، كه دواتر سوپای به‌عس به یارمه‌تی و پێشڕه‌وی فه‌وجه‌كانی جاش و بۆردومانی فڕۆكه و تۆپخانه‌كانی راپه‌ڕینه‌كه‌یان سه‌ركوت كرد.
35 ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م داموده‌زگا و باره‌گاكانی ئه‌من و ئیستخباراتی عێراق و مونه‌زه‌مه‌كانی به‌عس له خورماڵ، سیروان، سه‌یدسادق و هه‌ڵه‌بجه له لایه‌ن هاووڵاتیانی راپه‌ڕیوی ناوچه‌كانه‌وه سووتێنران.
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود، له كتێبی رۆژمێری پێشمه‌رگه‌یه‌ك، له باره‌ی راپه‌ڕینه‌كه‌وه نووسیویه‌تی: راپه‌ڕینی 13/5/1987، وه‌ڵامی خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری ئه‌و ناوچه‌یه بوو به‌رامبه‌ر به بڕیاری ڕژێمی به‌عس بۆ به‌زه‌برو زۆر چۆڵکردنی گونده‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره بۆ ئۆردوگا زۆره‌ملێکان.
دواتر، رژێمی به‌عس به هێلیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی جه‌نگی و هێنانی چه‌ندین فه‌وجی جاش و یه‌كه‌ی سوپا توانی ده‌ست بگرێته‌وه به‌سه‌ر ناوچه رزگاركراوه‌كاندا و له ئاكامی بۆردومانه‌كانی رژێمدا چه‌ندین هاووڵاتی شه‌هید بوون و ده‌یانی دیكه ده‌ستگیركران، كه دواتر زینده‌به‌چاڵ كران و له دوای راپه‌ڕینی 1991 به‌شێك له روفاتی شه‌هیده‌كان له نزیك سه‌ربازگه‌ی سه‌یدسادق و به‌شێكی دیكه‌یان له نزیك گوندی بامۆكی هه‌ڵه‌بجه گۆڕه‌كانیان هه‌ڵدرانه‌وه.
به گوێره‌ی ئاماره نافه‌رمییه‌كان له ئاكامی په‌لاماره‌كانی سوپای عێراق و جاش، 52 هاووڵاتی راپه‌ڕیو شه‌هید بوون، كه له كتێبیی بیره‌وه‌رییه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه‌ك ناوی 37 شه‌هیدیان تۆمار كراوه.
دوای له‌شكركێشییه‌كه‌ی سوپای عێراق، شه‌وی 13/14ی ئایار/ مایۆی 1987 نزیكه‌ی 10 هه‌زار هاووڵاتی دانیشتووی ناوچه‌كه و كه‌سایه‌تییه ئاینییه‌كان و رێكخستنه سیاسییه‌كان و وتاربێژ و مامۆستایانی ئاینی هه‌ڵه‌بجه ئاواره بوون و روویانكرده ئێران و له‌وێ له ئۆردوگاكانی په‌نابه‌راندا گیرسانه‌وه.
ناوی 37 شه‌هدی راپه‌ڕینه‌كه
1- ئه‌حمه‌د عه‌بدولکه‌ریم، خه‌ڵکی خورماڵ.
2- ئه‌حمه‌د عه‌بدولکه‌ریم، خه‌ڵکی گوندی غوڵامی له سیروان.
3- نوری محه‌مه‌د حسێن- خورماڵ.
4- نارد قادر- دێکۆنی خورماڵ.
5- حاجی مه‌جید هه‌ورامی- هانه‌قوڵی خورماڵ.
6- عه‌بدولکه‌ریم گوڵه- هه‌ڵه‌بجه.
7- حاجی سه‌ید ره‌مه‌زان-خورماڵ.
8- حه‌سه‌ن سه‌عید- خورماڵ.
9- ئازاد حه‌سه‌ن- زه‌ڵم. خورماڵ.
10- فازڵ کوێخا محێدین- هه‌نه‌ی قوڵی خورماڵ.
11- حه‌مه نه‌جیب کاکه‌برا محه‌مه‌د- سیروان.
12- خه‌لیل ئیبراهیم مه‌حمود-سه‌یدسادق.
13- محه‌مه‌د دێوانه ره‌سوڵ-گوندی گورگوچیای سیروان.
14- ئه‌حمه‌د شێخ محه‌مه‌د- سیروان.
15- ئه‌حمه‌د ئیسماعیل- ئه‌حمه‌دئاوا.
16- نه‌وزاد- ئه‌حمه‌دئاوا.
17- حاجی ساڵح زه‌ڵمی و کوڕێکی- خورماڵ.
18- عه‌لی- خورماڵ.
19- ره‌مه‌زان حه‌مه‌سه‌عید- خورماڵ.
20- بورهان- گوندی ده‌گا شێخانی بیاره.
21- سامان شه‌مسه‌دین- زه‌ڵم. خورماڵ.
22- عوسمان خاوه‌ر- خورماڵ.
23- حه‌مه‌که‌ریم حه‌مه‌شه‌ریف-ده‌ره‌ی مه‌ڕی خورماڵ.
24- ره‌حمان قادر- خورماڵ.
25- یونس ره‌حیم- ده‌ره‌ی مه‌ڕی خورماڵ.
26- حه‌مه‌نه‌جیب حه‌مه‌خان- ده‌ره‌ی مه‌ڕی خورماڵ.
27- زه‌ینه‌دین- ئه‌حمه‌د ئاوا.
28- حاجی ساڵح- ئه‌حمه‌دئاوا.
29- جه‌مال حاجی حامید-ئه‌حمه‌دئاوا.
30- عه‌بدولکوبرا قادر- تازه‌دێی خورماڵ.
31- حه‌مه‌که‌ریم سۆفی- تازه‌دێی هه‌ڵه‌بجه.
32- حه‌مه‌خان حه‌مه‌ئه‌مین- ئێڵانپێی خورماڵ.
33- عه‌بدوڵا (عه‌به ڕیشه‌ی سه‌رگه‌تی)- خورماڵ.
34- عه‌بدوڵا قادر-تازه‌دێی خورماڵ.
35- جه‌مال عه‌لی- سه‌رگه‌ت. بیاره.
36- حه‌مال حامید ساڵح- ئێڵانپێی خورماڵ.
37- سه‌لام حه‌مه‌ئه‌مین- ئێڵانپێی خورماڵ.
