سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی گه‌لی ئیمارات ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی ئیمارات دەکات، بە بۆنەی کۆچی دوایی سەرۆکی ئەو وڵاتە شێخ خەلیفە بن زاید.
لە پەیامەکەیدا نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند، بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە سەرەخۆشی لە شێخ محەمەد بن زاید ئەلنەهیان و خێزانی بەرێزیان و سەرکردایەتی و گەلی ئیماراتی برا دەکەم و هاوبەشی خەمیانم بە بۆنەی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو شێخ خەلیفە بن زاید ئەلنەهیان.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر هاوخه‌می خۆی بۆ شێخ محەمەد بن زاید ئەلنەهیان و بنه‌ماڵه و سەرکردایەتی و گەلی ئیماراتی ده‌ربڕێ و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، لە خوای گەورە داواکارم بە دلۆڤانی خۆی شاد بکات و سەبووری بە هەموو لایەك بدات.
بعميق الحزن وبالغ الأسى نواسي صاحب السمو الشيخ محمد بن زايد آل نهيان والعائلة الكريمة واصحاب السمو وقيادة ودولة وشعب الامارات الشقيقة ونشاركهم احزانهم بوفاة المغفور له صاحب السمو الشيخ خليفة بن زايد آل نهيان، داعين المولى تعالى أن يتغمده بواسع رحمته ويلهم الجميع الصبر والسلوان.
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) May 13, 2022