وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەگەڵ سەرۆکی رابیتەی جیھانی ئیسلامی کۆبووەوە
K24 - هه‌ولێر:
لەمیانی کۆربەندی جیھانی بەھا ھاوبەشەکان، کە لە ریازی پایتەختی عەرەبستانی سعودیە بەرێوەدەچێت، د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە یاوەری د. عه‌بدوڵڵا وەیسی، سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، له‌گه‌ڵ د. محه‌مه‌د عه‌بدولکه‌ریم عیسا، سەرۆکی رابیتەی جیھانی ئیسلامی و سەرپەرشتیاری کۆربەندی جیھانی كۆبوونه‌وه.
لەدیداره‌كه‌دا گفتوگۆ لەبارەی بەرەپێدانی پەیوەندیەکانی ھەردوولا و ھەروەھا گەڵاڵەی چەند پرۆژەیەک کرا، بەئامانجی خزمەتکردنی ئایینی پیرۆز و پێکەوەژیانی ئایینی، سەرۆکی رابیتەی جیھانی ئیسلامی پێگەی ھەرێمی کوردستان بەگرنگ نرخاند، لەپاراستنی بەھا بەرزەکانی مرۆڤایەتی دەستگرتن و ھاوکاری کردنی لێقەوماوان ئاوارەکانی ناوچەکە بەگشتی.