سلێمانی.. شەش کەسی دیکە بەتۆمەتی تەقەکردن دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی: لە کافتریایەکدا شەڕ و تەقەیان کردبوو
تۆمەتبارەکان و دووان لە ئۆتۆمبێلەکان
تۆمەتبارەکان و دووان لە ئۆتۆمبێلەکان

K24 - هەولێر:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن و بنکەی پۆلیسی بەختیاری شەش تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە لە کافتریایەکدا شەڕ و تەقەیان کردبوو.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە، "دوای ئەوەی لەنا وکافتریایەکدا دەبێتە شەڕ و دەنگی تەقە دەبیسترێت مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن و بنکەی پۆلیسی بەختیاری گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و سەرەنجام توانرا شەش تۆمەتبار دەستگیر بکرێن لەگەڵ چوار ئوتومبێلدا کە بەتۆمەتباران بووە، دەستیشگیراوە بەسەر چەکێکدا لەجۆری دەمانچە."

ئەو چەکەی دەستی بەسەردا گیراوە
ئەو چەکەی دەستی بەسەردا گیراوە

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا، تۆمەتبارەکان لەدایکبووی ساڵانی نێوان 1989 بۆ 1998ـن و بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا، ئەمە دووەم حاڵەتی تەقەکردن بووە و رۆژی دوێنێ پێنجشەممە 12ـی ئایار، لەسەر شەقامی شەست مەتری سلێمانی لە ئاکامی شەرە تەقەی نێوان دوو بنەماڵە کرێکارێکی تەمەن 33 گیانی لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.  

ئۆتۆمبێلی یەکێک لە تۆمەتبارەکان
ئۆتۆمبێلی یەکێک لە تۆمەتبارەکان