لە كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لەنێوان دوو برا چوار كەس كوژران

چوار کەسی دیکە لەسەر کێشەی زەوی و زار کوژران
پۆلیس
پۆلیس

K24 - هەولێر:

قایمقامی قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای ھەولێر ڕایدەگەیەنێت، لەسەر كێشەی زەوی و زار لەنێوان دوو برا چوار كەس كوژران و كەسێكیش بریندارە.

كوێستان ئەحمەد قایمقامی قەزای خەبات بە كوردستان24ـی ڕاگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمرۆ لە گوندی كەوڕەبەن سەربە قەزای خەبات لەسەر كێشەی زەوی لە نێوان دوو برا شەڕ دروست دەبێت و بەھۆیەوە لە ھەردوولا چوار كەس كوژراون و كەسێكیش بریندارە.

ناوبراو گوتیشی: "ئێستا ھێزە ئەمنیەكان لە شوێنی رووداوەكەن و دۆخەكەیان كۆنترۆڵكردوە."

قایمقامی قەزای خەبات ئاماژەی بەوەشدا، كێشەكە كۆنەو ئەمڕۆ سەری ھەڵداوەتەوە.

ئەمە دووەم حاڵەتی شەڕە تەقەیە لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا کە هۆکارەکەی کێشەی زەوی و زار بێت، دوێنێ پێنجشەممە 12ـی ئایاری 2022، لە شەقامی شەست مەتری شاری سلێمانی، بەهۆی کێشەی زەوی و زارەوە لەنێوان دوو بنەماڵەدا شەڕە روویدا و لە ئاکامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.