پەرلەمانی فینلەندا بوون بە ئەندامبوونی وڵاتەکەی لە ناتۆ پەسەند کرد

"بابەتی ئەندامێتی فینلاندا لە ناتۆ دەبێتە یاسا"
پەرلەمانی فینلەندا
پەرلەمانی فینلەندا

K24 - فیلەندا

دوای چەندین مانگ باس و قسەکردن لەسەر بوون بە ئەندامی فینلاندا لە ناتۆ، پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە دانیشتنێکدا بەکۆی دەنگی فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمان، دوای چەند کاتژمێر لە هەلسەنگاندن و تاوتوێکردن، بوون بە ئەندامێتیان لە ناتۆ پەسەندکرد.

فینلەندییەکان دەیانەوێت سەقامگیری و ئاسایشی وڵاتەکەیان پارێزراوتر بکەن، داوای ئەندامیێتی فینلاندا لە ناتۆ. برایە ناو پەرلەمانی وڵاتەکە، سەرۆکی ھەموو فراکسیۆنەکان رەزامەندی خۆیان بۆ بوون بە ئەندامی ناتۆ دەربڕی و کۆمەڵێک پرسیاریش ئاراستەی وەزیرانی دەرەوە و بەرگری کران، سەبارەت بە سەقامگیری و پاراستنیان و مەترسییەکانی دوای بە ئەندام بوون.

کیمۆ کلێۆنێن، پەرلەمانتار و ئەندامی کۆمسیۆنی سیاسەتەکانی دەرەوەی فینلاندا بە کوردستان24ی راگەیاند: "ئێمە وەک فینلاندا وابیر دەکەینەوە، کە لەگەڵ سوید زۆر لە یەک نزیکین و بەرژەوەندی ھاوبەشیشمان ھەیە. لە باکوری ئەوروپاشین و دەمانەوێت پێکەوە بە ئارامی بژین و لە رووی نەتەوەیشەوە پێکەوە کارمان کردووە، بۆ پاراستنی سنوورەکانمان و لە بواری سەربازیشەوە ھاوکاری قوڵ و پتەومان ھەیە، ھەردووکیشمان لە دەریای باڵتیک نزیکین و دەبێت ئاسایشی بپارێزین، لەگەڵ ئەوەی ھاوکاریمان لەگەڵ رووسیادا ھەبووە، بەڵام ئێمە ناتوانین باوەڕی پێبکەین، لەگەڵ ئەوەی ھەڕەشەکانی زۆر زیاتری کردووە، کە دەزانێت ئێمە دەمانەوێت ببین بە ئەندام لە ناتۆ".

سبەی 14/5/2022، حکومەتی فینلاندا داوای ئەندامیێتی خۆی بۆ  ناتۆ پێشەکەش دەکات، دوای هەڵسەنگاندنەکان و لەگەڵ لێدانی چەکوشی سەرۆکی پەرلەمان، رۆژی دووشەممە بابەتی ئەندامێتی فینلاندا لە ناتۆ دەبێتە یاسا.