دیارده‌ی "مانگی خوێنی" رووده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
شه‌وی یه‌كشه‌ممه له‌سه‌ر دووشه‌ممه جیهان دیارده‌ی مانگگیرانی ته‌واو، كه به مانگی سوور و "مانگی خوێنی"یش ناوده‌برێت، ده‌بینێت، ئه‌مه ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌وانه‌ی چاودێری مانگ ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت ئه‌و ساته وێنه بگرن.
له‌و شه‌وه‌دا مانگی تا نزیكه كاتژمێرێك و نیو ره‌نگی ده‌گۆڕێت بۆ سوور و پرته‌قاڵی، ئه‌م دیارده‌یه به درێژترین ماوه هه‌ژمار ده‌كرێت له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا.
نوح پیترۆ، زانای جیۆلۆجیی هه‌ساره‌كان به ئاژانسی ئه‌سوشێیتید پرێسی راگه‌یاند، ئه‌و مانگیرانه له هه‌ردوو كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكا ده‌بینرێت، له‌گه‌ڵ به‌شێكی ئه‌فریقیا و ئه‌وروپا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به روونیش دیارده‌بێت.
تەواوی مانگ گیرانەکە کاتێك روودەدات، کە زەوی راستەوخۆ لە نێوان مانگ و خۆردا تێدەپەڕێت و مانگەکەش 362 هەزار کیلۆمەتر لە زەویەوە دوور دەبێت، هەروەها لە کەنارەکانی رۆژهەڵاتی ئەمه‌ریکاوە بە روونی دەبینرێت.
بڕیاره ئاژانسی ناسا دیارده‌ی مانگیرانه‌كه له په‌خشێكی راسته‌وخۆ له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاجیا بگوازێته‌وه.
مانگی تشرینی دووه‌م/ نۆڤەمبەری داهاتوو مانگگیرانێکی درێژخایەن روودەدات و لە ئەفریقا و ئەوروپاوە دەبینرێت، به‌ڵام له ئەمه‌ریکا نابینرێت، ناسا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كه "مانگی خوێنی"ی داهاتوو تا ساڵی 2025 روونادات.