کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرا

چەند فراکسیۆنێک داوای دواخستنیان کردووە
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق - ئەرشیف
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق - ئەرشیف

K24 – هەولێر

لەسەر داوای چەند فراکسیۆنێک، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

فەمانگەی میدیا و زانیاریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، لەسەر داوای چەند کوتلەیەکی پەرلەمانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ شەممە بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە، کە کۆبوونەوەکە پەیوەست بوو بە گفتوگۆ دەربارەی دۆخی شنگال و دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای پشتیوانی بەپەلەی ئاسایشی خۆراک و پەرەپێدان.

فەرمانگەکە بێ ئەوەی ئاماژە بەناوی هیچ کوتلەیەکی پەرلەمانی بکات، رایگەیاندووە، دواخرانی کۆبوونەوەکە لەپێناو گفتوگۆ راوێژی زیاترە، بۆ ئەوەی یاساییەکی تۆکمە بۆ پشتیوانی ئاسایشی خۆراک گەڵاڵە بکرێت، ئەمەش کاتی پێویستە.