دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری گەنم لە جیهاندا هەناردەکردن قەدەغە دەکات

K24 - هه‌ولێر:
هیندستان دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری گەنمه لە جیهان، هەوڵدەدات بەرزبوونەوەی نرخی ناوخۆیی گه‌نم له وڵاته‌كه‌ی هێوربکاتەوە، بۆیه دەستبەجێ هەناردەکردنی گەنمی قەدەغەکرد.
حکومەتی هیندستان رایگه‌یاند، به‌هۆی گرانبوونی نرخی گه‌نم له ناوخۆی وڵات، هه‌نارده‌كرن قه‌ده‌غه ده‌كرێت، ته‌نیا بۆ ئه‌و كه‌سانه رێگەپێدراوه گه‌نم هه‌نارده بكه‌ن، كه پێشتر ره‌زامه‌ندییان وه‌رگرتووه.
بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، كڕیارانی جیهانی بۆ دابینكردنی گەنم پشتیان بە هیندستان بەستووە، ئه‌مه‌ش لە دوای هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆكرانیا لە كۆتایی مانگی شوباتی ئەمساڵدا هەناردەكردنی نەوت لە ناوچەی دەریای رەش كەمیكردووە.
وەزارەتی خۆراکی هیندستان خەمڵاندنی بەرهەمهێنانی گەنمی ئەم وەرزەی بۆ 105 ملیۆن تۆن دابەزاند، دوای ئەوەی لە مانگی ئاداردا ئەو وڵاتە توندترین شەپۆلی گەرمای بەخۆیەوە بینی. ئه‌مه‌ش كه‌متره له چاو 111 ملیۆن تۆن كه پێشتر پێشبینی ده‌كرا، له ساڵی رابردووش‌دا 109 ملیۆن و 600 هه‌زار تۆن بووه.
دوای لەشکرکێشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا زۆربەی هەناردەکردنی به‌رهه‌مه‌كانی وەک گەنم و گەنمەشامی و زەیتی گوڵەبەڕۆژە به رووی جیهان وه‌ستێنران.
سەرەڕای ئەوەی هیندستان یەکێکە لە سەبەتە سەرەکییەکانی دانەوێڵەی جیهان، بەڵام بەشێوەیەکی راسته‌وخۆ هەناردەکاری سەرەکی نەبووە، چونکە به‌هۆی نرخی بەرزی حکومەت، نرخه‌كه له ناوخۆی وڵاته‌كه هه‌ر له به‌رزی ماوه‌ته‌وه.