رووسیا كاره‌بای فینله‌ندای بڕی

K24 – هه‌ولێر
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ فینله‌ندا رایگه‌یاند، كۆمپانیای راونوردیكی رووسیایی ناردنی ته‌زووی كاره‌بای بۆ وڵاته‌كه‌یان راگرتووه.
كۆمپانیا رووسییه‌كه رایگه‌یاندووه، فینله‌ندا هیچ بڕه پاره‌یه‌كی كاره‌بای نه‌داوه و به‌و هۆیه‌وه بێبه‌ش كراوه له ته‌زووی كاره‌با.
بڕینی ته‌زووی كاره‌با له‌سه‌ر فینله‌ندا له كاتێكدایه ئه‌و وڵاته هه‌وڵده‌دات ببێته ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) و له به‌رامبه‌ردا رووسیا دژی ئه‌و هه‌وڵه وه‌ستاوه‌ته‌وه.
دوێنێ 13/5/2022، پەرلەمانی فینلەندا بە زۆرینەی دەنگ بە ئەندامبوونی وڵاتەکەیان لە ناتۆ پەسند کرد و بڕیاریشە ئەمڕۆ حکومەتی فینلاندا داوای ئەندامیێتی خۆی بۆ ناتۆ پێشکەش بکات.