ژماره‌ی ئاواره و په‌نابه‌ره‌كان 65 ملیۆن كه‌س تێده‌په‌ڕێنێت

K24 – هه‌ولێر:
كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نێت"ژماره‌ی ئاواره و په‌نابه‌ران كه به‌هۆی كێشه و مململانێ له ساڵی 2015 دا هه‌ڵاتوون، ژماره‌یان ده‌گاته زیاتر له 65 ملیۆن كه‌س.
كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌ران ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی په‌نابه‌ران،ئامارێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه،له ساڵی 2015 دا كێشه و ململانێكان بوونه‌ته هۆی ئاواره‌كردن و ده‌ركردنی(65.3 ) ملیۆن كه‌س له سه‌رانسه‌ری جیهان دا.
ڕاپۆرته‌كه ئاماری ساڵانه‌ی كۆمیسیۆنه‌كه‌ی له خۆ گرتووه و باسی له‌وه كردووه یه‌كه‌م جاره ئاماری ئاواره و په‌نابه‌ران له ساڵێكدا"60 " ملیۆن كه‌س تێده‌په‌ڕێنێت كه به‌رامبه‌ره به ژماره‌ی دانیشتووانی به‌ریتانیا.
ئه‌م ژماره‌یه‌ش به به‌راوورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2014 دا زۆر به‌رزبووه‌ته‌وه كه ئه‌وكات (59.5) ملیۆن كه‌س بووه له‌و ساڵه‌دا.
ڕاپۆرته‌كه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه،كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و ساڵه‌دا وڵاته‌كانیان جێهێشتووه گه‌یستووه‌ته (21.3) ملیۆن كه‌س و ئه‌و كه‌سانه‌شی ماڵ و حاڵیان به‌جێهێشتووه،به‌ڵام هه‌ر له وڵاته‌كانی خۆیاندا ده‌ژین و ئاواره‌ن،ژماره‌یان(40.8) ملیۆن كه‌سه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ڕوونكراوه‌ته‌وه كه له‌ساڵی 2015 دا (3.2) ملیۆن كه‌س داوای مافی په‌نابه‌رێتییان كردووه له وڵاته پیشه‌سازییه‌كاندا.
ڕاپۆرته‌كه ووردتر له‌باره‌ی ژماره‌ی ئاواره و په‌نابه‌ر و ده‌ركراوان ئاماری كۆكردووه‌ته‌وه و ئاشكرایكردووه كه له هه‌ر (113) كه‌سێكدا له جیهان (1) كه‌سیان په‌ڕه‌وازه كراوه،یان ئاواره‌یه یان په‌نابه‌ره،یان ده‌ركراوه،یان داوای مافی په‌نابه‌رێتی كردووه.
له‌وباره‌یه‌وه كۆمیسیار(فیلیپۆ گراندی) كه ئه‌ركی ئاماری ساڵی 2016 ی له ئه‌ستۆ گرتووه ده‌ڵێت،هۆكاره‌كانی هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر په‌نابه‌ران زیاتر بووه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆر له ئاواره و په‌نابه‌ران له ڕێگه‌ی ده‌ریاكان و وشكایی به‌هۆی ململانێكان هه‌ڵدێن،.به‌ڵام به‌هۆی داخرانی سنووره‌كانه‌وه ناتوانن بگه‌نه شوێنی مه‌به‌ست.
هه‌ر چه‌نده له‌ساڵی 2015 دا كێشه‌ی په‌نابه‌ران زیاتر له ئه‌وروپا ده‌ركه‌وت و وروژێنرا،به‌ڵام ڕاپۆرته‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه زۆرینه‌ی ئاواره و ده‌ركراوه‌كان، له جێگه‌ی دیكه‌ی غه‌یری ئه‌وروپا و وڵاتانی نزیك له‌ناوچه‌كانیاندان كه كێشه‌یان تێدایه.