رۆژنامه‌نووسان بۆ جین ساكی: ده‌توانین له ریزی دواوه پرسیار بكه‌ین
K24 - هەولێر:
جین ساكی، گوته‌بێژی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا "كۆشكی سپی" جێهێشت و كۆتایی به ئه‌ركه‌كه‌ی هات.
له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی ئه‌ركی جین ساكی، گوته‌بێژی كۆشكی و له دواین كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانیدا "سیمۆن ئه‌تیبا"، گه‌وره رۆژنامه‌نووسی كۆشكی سپی كه بۆ Today News Africa كار ده‌كات به ده‌نگی به‌رزه‌وه پرسیاری له‌باره‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی شیری منداڵانی له ساكی كرد.
سیمۆن له پرسیاركردنی به‌رده‌وام بوو، پاشان هاواری كرد، "بۆچی پرسیار له ته‌واوی سووچه‌كانی ئه‌م هۆڵه وه‌رناگرن". گوتی: "تۆ له‌ماوه‌ی 15 مانگدا ئاوها كارت كرد".
سه‌ره‌تا جین ساكی له هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی سیمۆن نیگه‌ران نه‌بوو، تا ئه‌و ئاسته‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه هه‌وڵیدا نه‌هێڵێت ریزی پێشه‌وه‌ی هۆڵه‌كه قسه بكه‌ن، دواتر دووباره به ده‌نگی به‌رزه‌وه گوتی: "جین ده‌توانم له ریزی دواوه پرسیار بكه‌م؟". تا ئه‌و كاته‌ی ته‌مارا كیس له كه‌ناڵی NPR گوتی: "سیمۆن تكایه بوه‌سته".
دواجار جین ساكی رووی له سیمۆن كرد و پێی گوت: "پێویسته رێز له هاوكاره‌كانت له ده‌زگا راگه‌یه‌ندنه جیاوازه‌كان بگریت".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا جیهانییه‌كان، ساكی له‌ماوه‌ی كاركردنی تووشی ره‌خنه‌ی زۆر بووه‌ته‌وه، به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرا ته‌نیا وه‌ڵامی ریزی یه‌كه‌می رۆژنامه‌نووسانی ده‌دایه‌وه.
له دوێنێ هه‌ینییه‌وه 13ـی ئایار / مایۆی 2022 كارین چووه جێگای جین ساكی و وه‌ك گوته‌بێژی نوێی كۆشكی سپی ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.