ئه‌ڵمانیا.. عێراقییه‌ك به چه‌قۆ هێرشیكرده سه‌ر وێستگه‌یه‌كی میترۆ

K24 - هەولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانیا ئاشكرایانكرد، عێراقییه‌ك له وێستگه‌یه‌كی میترۆ به چه‌قۆ هێرشیكردووه‌ته سه‌ر خه‌ڵك و 5 كه‌سی بریندار كرد.
هێربه‌رت رۆڵ، وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، به گوێره‌ی زانیارییه به‌رده‌سته‌كان كه‌سێكی عێراقی ته‌مه‌ن 31 ساڵ، دانیشتووی باكووری راینه له ڤستڤالیا هێرشیكردووه‌ته سه‌ر 5 هاووڵاتی ئه‌ڵمانی، به‌سووكی برینداریكردوون.
ئه‌م وه‌زیره ئه‌ڵمانییه ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، "له ئێستادا خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ین كه ئایا ئه‌م هێرشه بیری توندڕه‌وی له پشته‌وه‌یه، یاخوود هۆكاری دیكه‌یه".
سه‌رچاوه پزیشكییه‌كانی ئه‌ڵمانیا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، 5 كه‌س به‌هۆی ئه‌م رووداوه بریندار بوون، برینه‌كانیان له ده‌م و چاو و ده‌سته‌كانیانه، حاڵه‌تی هیچ كامیان مه‌ترسیدار نییه، ئه‌و كه‌سه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه، به سووكی بریندار بووه و چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ كراوه.
ماڵپه‌ری DWـی ئه‌ڵمانی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و كه‌سه له عێراق له‌دایكبووه، له ساڵی 2017ـه‌وه به‌هۆی بیری توندڕه‌وییه‌وه له ژێر چاودێری دانراوه.
سه‌رچاوه: DW