بەھۆی خۆڵبارین 5 وەزارەتی ئێران دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
K24 - ھەولێر
لێژنەیەكی باڵا بۆ رووبەرووبوونەوەی مەترسییەكانی خۆڵبارین لە ئێران پێكھاتووە،و سەرۆك كۆماری ئێرانیش 5 وەزارەتی خستۆتە ئامادەباشییەوە.
ھەواڵدەری ئیرنای سەر بەحكوومەتی ئێران بڵاویكردۆتەوە كە كۆبوونەوەیەكی بەپەلە بەئامادەبوونی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەنجامدراوە، بۆ ئەوەی بڕیارێك لەسەر دۆخی خوڵبارین لە پارێزگاكانی رۆژئاوای ئێران بدەن. ئیرنا دەڵێ، لێژنەیەكی بەپەلە دروستكراوە،و حەسەن رۆحانی سەرۆككۆماری ئێران 5 وەزارەتی خستۆتە ئامادەباشییەوە.
ماوەی 2 ھەفتەیە خۆڵبارین لە 3 پارێزگای رۆژھەڵاتی كوردستان لە دۆخێكی نائاساییدایە،و تا ئێستا 2 كەس لەئ ئیلام و كرماشان بەھۆی خۆڵبارین گیانیان لەدەستداوە.