لیڤاندۆڤسكی په‌یامێكی بۆ هانده‌رانی بایرن میونشن نارد

بایرن میونشن ئاشکرای کرد رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی دەیەوێت لە ریزەکانیان بڕوات و یاریزانەکەش له دوایین لێدوانی ئه‌مرۆی رایگه‌یاند كه ره‌نگه ئه‌مه دوایین یاریی بێت به درێسی بایرن میونشن.
لە ماوەی رابردوو چەند سەرچاوەیەکی ئیسپانی و ئەڵمانی بڵاویان کردەوە کە لیڤەندۆڤسکی لەگەڵ بارسێلۆنا گەیشتووەتە رێککەوتن و لە وەرزی داهاتوو لە لالیگا یاریی دەکات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی دوای یارییەکەی بایرن میونشن بەرامبەر ڤۆلفسبێرگ کە دوایین یارییان بوو لەم وەرزەی بۆندزلیگا لە تویتەری خۆی وێنەیەکی بڵاو کردەوە و سوپاسی هاوڕێیه‌کانی کردووە کە ئەمەش بە ئاماژەیەک دەدانرێت بۆ رۆیشتنی لە یانە باڤارییەکە لە کاتێکدا هێشتا ساڵێک لە گرێبەستەکەی ماوە، لە دوای یارییەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە رەنگە دوایین یاریی ئەو بێت لەگەڵ بایرن میونشن.
لیڤاندۆڤسكی ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان گه‌یانده 50 گۆڵ و بۆ پێنجه‌م وه‌رز له‌سه‌ریه‌ك بووه گۆڵكاری بۆندزلیگا.
لیڤاندۆڤسكی له دوای یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له لێدوانێكدا رایگه‌یاند كه ره‌نگه یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی به‌رامبه‌ر ڤۆڵفسبێرگ دوایین یاریی بێت له‌گه‌ڵ بایرن میونشن.
لیڤا له هاوینی ئه‌مساڵ ته‌مه‌نی ده‌بێته 34 ساڵ و ریکۆردی گێرد مۆلەری یەکسان کردەوە بە بردنەوەی حەوتەمین ناسناوی گۆڵکاری بۆندزلیگا.
لیڤاندۆڤسكی پۆڵه‌ندی له هاوینی 2014 له یانه‌ی بورووسیا دۆرتمۆند به به‌های 50 ملیۆن یۆرۆ بۆ یانه‌ی بایرن میونشن گواسترایه‌وه، له‌م ماوه‌یه‌دا لیڤا له كۆی 374 یاری، 344 گۆڵ و 72 ئاسیستی تۆمار كردووه.