رووسیا وه‌ڵامی فینله‌ندا ده‌داته‌وه

K24- هه‌ولێر:
ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا هۆشداری دەداتە سەرۆکی فینلاند و گوتی: چیتر فینله‌ندا بێلایەن نیە و بوونە ئەندامی ئه‌و وڵاته لە ناتۆ هەڵەیە.
ئۆفیسی سەرۆکایەتی فینله‌ند رایگەیاند: ساولی نینیستۆ، سەرۆکی فینله‌ندا بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن، هاوتا رووسییه‌كه‌ی کردووە و لە بابەتی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ بوون بە ئەندامی ناتۆی ئاگادار کردووەتەوە.
کۆشکی کریملنیش لە راگەێندراوێکدا لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەوە گوتی: سەرۆك پوتن بە سەرۆکی فینله‌ندای گوتووە، وڵاتەکەت هیچ هەڕەشەیەکی لەسەر نەبووە، بەڵام بە بوونە ئەندام لە ناتۆ، چیتر وڵاتێکی بێلایەن نییە و ئەم هەنگاوە هەڵەیە. ئەم هەنگاوەی فینله‌ندا کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ دەبێت.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سۆلی نینیستۆ، سه‌رۆكی فنله‌ندا له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندیی به ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیاوه كرد و له گفتوگۆیهكهدا پرسی هه‌وڵه‌كانی به ئه‌ندامبوونی فنله‌ندای له‌گه‌ڵ پوتن تاوتوێڵا كرد، مه ئه‌و بابه‌ته بووه‌ته جێگه‌ی هه‌راسانكردنی مۆسكۆ.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی فنله‌نداوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته دووپاتیكرده‌وه، "گفتوگۆیه‌كه له‌نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكه‌كان راشكاوانه و راسته‌وخۆ بوو و هیچ هه‌ڵچوونێكی تێدا نه‌بوو" و سه‌رۆكایه‌تی فنله‌ندا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "به‌لاوه‌نانی هه‌ڵچوون له گفتوگۆدا كارێكی گرنگه و په‌یوه‌ندییه‌كه به ده‌ستپێشخه‌ری نینیستۆ بوو".
له به‌یاننامه‌كه‌ی وڵاته ئهسكهندهنافییهكهدا هاتووه، "فنله‌ندا ده‌یه‌وێت به‌و شێوازه راست و پیشه‌ییه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسه هاوشێوهكاندا له‌گه‌ڵ مۆسكۆ بكات، چونكه رووسیا وڵاتێكی دراوسێیانه و سنووری له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌یان هه‌یه".
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردووش سه‌رۆكی فنله‌ندا و سانا ماریس، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته نیازی خۆیان بۆ چوونه ناو هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" به‌بێ دواكه‌وتن راگه‌یاند و پێشبینش ده‌كرێت رۆژی یه‌كشه‌ممه كاندیدبوونی وڵاته‌كه‌یان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته رابگه‌یه‌نن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پێشتر چه‌ندین جار مۆسكۆ هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو، له ئه‌گه‌ری به ئه‌ندامبوونی هه‌ریه‌ك له فنله‌ندا و سوید له هاوپه‌یمانی ناتۆ، هه‌ڵوێستی مۆسكۆ به‌رامبه‌ر ئه‌و دوو وڵاته هیچ له مامه‌ڵه‌كردنی ئێستایان له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا كه‌متر نابێت. هه‌ر له‌و باره‌شه‌وه رۆژی پێنجشه‌ممه دیمیتری بۆلیانسكی، جێگری نوێنه‌ری رووسیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، له ئه‌گه‌ری به ئه‌ندامبوونی فینله‌ندا و سوید له هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" دوور نییه خاكی ئه‌و دوو وڵاته ببێته ئامانجی هێرشه‌كانی رووسیا.
هه‌روه‌ك چاوه‌ڕێش ده‌كرێت، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا سویدیش كاندیدبوونی وڵاته‌كه‌ی بۆ به ئه‌ندامبوون له هاوپه‌یمانی ناتۆ رابگه‌یه‌نێت.
به‌گوێره‌ی سه‌رۆكایه‌تی فنله‌ندا، نینیستۆ به پوتنی راگه‌یاندووه، "داواكاری مۆسكۆ له كۆتایی ساڵی 2021 به سنرداركردنی فراوانبوونی ناتۆ و دواتر هێرشی مۆسكۆ بۆ سه‌ر ئۆكرانیا له كۆتایی شوبات/ فێبرایه‌ری ئه‌مساڵ، ژینگه‌ی ئه‌منیی فنله‌ندای به‌ته‌واوی گۆڕیوه".
رۆژی چوارشه‌ممه‌ش سه‌رۆكی فنله‌ندا دووپاتیكرده‌وه، مۆسكۆ به‌رپرسه له بڕیاری وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌نگاونان بۆ بوونه ئه‌ندام له ناتۆ، كه به گوته‌ی خۆی، فنله‌ندا به‌درێژایی مێژوو، هه‌میشه بێلایه‌نیی هه‌ڵبژاردووه و روو له رووسیا كوتی: "ئێوه بوونه‌ته هۆكاری ئه‌مه.. سه‌یری ئاوێنه بكه‌ن".
بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه هه‌ریه‌ك له نینیستۆ و مارین واژوو له‌سه‌ر ره‌شنووسی بڕیارنامه‌كه‌ی فنله‌ندا بۆ بوونه ئه‌ندام له ناتۆ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له رۆژی دواتر "دووشه‌ممه" په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یان له‌سه‌ری كۆببێته‌وه.