"كامالا هاریس ده‌گاته ئه‌بوزه‌بی"
K24 - هەولێر:
كۆشكی سپی بڵاویكرده‌وه، به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ئیمارات، بایدن پیرۆزبایی له "هاوڕێی كۆنه‌كه‌ی" شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، كرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكی كۆشكی سپی‌دا هاتووه، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پیرۆزبایی له شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان كرد، كه دوای كۆچی دوایی شێخ خەلیفە بن زاید ئال نەهیان بووه سه‌رۆكی نوێی ئیمارات.
كۆشكی سپی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، رۆژی دووشه‌ممه16ـی ئادار / مایۆی 2022 كامالا هاریس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ پێشكه‌شكردنی پرسه‌نامه‌ی حكومه‌ت و گه‌لی ئه‌مه‌ریكا ده‌گاته ئه‌بوزه‌بی.
له راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جه‌خت له په‌یوه‌ندی پته‌و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی نێوانی ئه‌بوزه‌بی و واشنتن كرایه‌وه.