هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ند ئیبراهیم خه‌یات كۆچی دواییكرد

K24 - هەولێر:
ئەمڕۆ شەممە 14ی ئایاری 2022، "نەسرین عومەر ئیسماعیل" هاوژینی هونه‌رمه‌ند ئیبراهیم خه‌یات و دایكی هه‌ریه‌ك له هونه‌رمه‌ند كیژان ئیبراهیم خه‌یات و سۆران ئیبراهیم خه‌یات پێشكه‌شكاری پێشووی كوردستان24 كۆچی دواییكرد.
کیژان ئیبراهیم لە ئه‌كاونتی خۆی لە فەیسبووک کۆچی دوایی دایکی راگەیاند و نووسیویەتی: "دایە گیان پشتت شکانم، بریا بمردمایە و مەرگی تۆم نەبیستایە."
خانمە هونەرمەند، کیژان ئیبراهیم لە ساڵی 1985 لەدایکبووە، ساڵانێکی زۆرە لە بواری هونەردا کار دەکات لە چەندین ئۆرکێسترای جیهانی بەشداری کردوە، کیژان لە خێزانێکی هونەریدا گەورە بووە، هاوسەری شێوەکاری ناسراو زیرەک میرەیە.

هونه‌رمه‌ند، ئیبراهیم محه‌مه‌د مسته‌فا ناسراو به ئیبراهیم خه‌یات، ساڵی 1931 له سلێمانی له‌دایكبووه.
له‌سه‌ره‌تای ژیانی لاوییه‌وه خولیای هونه‌ری گۆرانی ده‌بێت و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی و تیپی مۆسیقای سلێمانی كاری هونه‌ری ده‌كات و له سه‌ره‌تای ساڵانی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردووش‌دا له ئێزگه‌ی كوردی به‌غدا ژماره‌یه‌ك به‌رهه‌می گۆرانی تۆمار ده‌كات.

هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو، چه‌ندین به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه، كه بوونه‌ته وێردی سه‌ر زمان، ئه‌وانیش سرووده‌كانی (من پێشمه‌رگه‌ی كوردستان‌م، خۆشم ئه‌وێ وڵاته‌كه‌م، جه‌ژنی نه‌ورۆز ) و هه‌روه‌ها دیارترین گۆرانی (ئێمه گیانێكین له دوو جه‌سته‌دا)، كه به هۆیه‌وه زیاتر ناوبانگی بڵاوبوه‌وه.
ئیبراهیم خه‌یات، زیاتر له 100 به‌رهه‌می هونه‌ری له دوای خۆی به‌جێهێشتووه و له (3ی ئایار/ مایۆی 2005)، كۆچی دواییكردووه.