سكرتێری فیدراسیۆنی تۆپی پێیی كوردستان كۆچی دوایی كرد
سه‌لام حوسێن، سكرتێری فیدراسیۆنی تۆپی پێیی كوردستان به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له ته‌مه‌نی 62 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
سكرتێری فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14ـی ئایاری 2022 باری ته‌ندروستی تێكچووه و به‌هۆی وه‌ستانی گورچیله‌كانی كۆچی دوایی كرد.
سه‌لام حوسێن ساڵی 1960 له گه‌ڕه‌كی عاره‌بان له شاری هه‌ولێر له‌دایكبووه، له ساڵانی 1991 تا ساڵی 2003 سكرتێری یانه‌ی هه‌ولێر بووه، له ساڵی 1997 تاكو ساڵی 2000 وه‌كو سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی سه‌رمێزی عێراق كاری كردووه و چوار ساڵیش سكرتێری یانه‌ی برووسك بووه.
جگه له كارگێڕی وه‌رزشی، سه‌لام حوسێن وه‌كو میدیاكارێكی وه‌رزشیش كاری كردووه و ماوه‌یه‌ك سه‌رنووسەری گۆڤاری فوتبۆڵ بووه.
ناوبراو یه‌كێك بووە له وه‌رزشوانه دیاره‌كانی شاری هه‌ولێر و كوردستان، له ده‌ستپێكی دروستبوونی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان وه‌كو سكرتێری فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ده‌ستبه‌كاربوو تاكو ساڵی رابردوو، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك له كاركردن دووركه‌وته‌وه، ئه‌مساڵ دووباره وه‌كو سكرتێری فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ده‌ستبه‌كاربووه.