ته‌ندروستی ئه‌م شاره باری له‌ناكاوی راگه‌یاند
K24 - كه‌ركووك:
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی كه‌ركووك ئاشكرای ده‌كات، به‌هۆی پێشبینیكردن بۆ دروستبوونی شه‌پۆلێكی خۆڵبارین، باری له‌ناكاو له پارێزگاكه راگه‌یه‌ندرا.
نه‌بیل حه‌مدی بوشناق، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی پارێزگای كه‌ركووك رایگه‌یاند، ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هاتنی شه‌پۆلێكی خۆڵبارین بۆ ئه‌م پارێزگایه كراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی كه‌ركووك راشیگه‌یاند، ته‌واوی كه‌ره‌سته‌كانی وه‌ك (ئۆكسجین، و چاره‌سه‌رییه‌كانی بۆڕییه‌كانی هه‌ناسه، قه‌تره‌ی چاو و ماسك بۆ دانیشتوانی پارێزگای كه‌ركووك) ئاماده كراوه.
ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی شه‌پۆلێكی دیكه‌ی خۆڵبارین ته‌واوی نه‌خۆشخانه‌كان له ئاماده‌باشیدان، جیا له‌وه‌ش هێڵی 122 ئاماده‌یه.