به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵێكی ئاسمانی له بێژه‌رێك ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
ڕێكخراوی ڕۆژنامه‌نووسانی عێراقی كه به‌رگری له مافی ڕۆژنامه‌وانان ده‌كات، ڕایگه‌یاندووه"به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵێكی ئاسمانی به‌هۆی دواكه‌وتنی پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌یه‌ك له‌كاره‌كه‌ی، لێیداوه.
له‌وباره‌یه‌وه ڕووانگه‌ی عێراقی بۆ ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌زاری ئه‌و پێشكه‌شكاره عێراقیه‌وه كه ناوی(ته‌قوا حه‌یده‌ر عه‌لی) یه گواستویه‌تییه‌وه، كه ناوبراو له‌وكاته‌ی گه‌یشتووه‌ته ئۆفیسی كه‌ناڵه‌كه له به‌غدا و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌یه‌وه بانگ كراوه و هۆكاری دواكه‌وتنه‌كه‌ی لی پرسیوه،به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی پاڵی پێوه ناوه و كه‌وتووه‌ته سه‌ر زه‌وی.
له‌وكاته‌شی پێشكه‌شكاره‌كه گوتوویه‌تی خۆ من خزمه‌تكار نیم به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌یت، بۆ جاری دووه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵه‌كه لێیداوه و خستویه‌تیه‌وه سه‌ر زه‌وی.
ئه‌و ڕوانگه‌یه كه له‌سه‌ر سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی عێراقی ئه‌ژمار ده‌كرێت و باره‌گاكه‌ی له به‌غدایه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه تا ئێستا ئاسه‌واری لێدان و كه‌وتنه‌كه به ده‌ستی بێژه‌ره‌كه‌وه دیاره و ئه‌گه‌ر كارمه‌نده‌كانی دیكه نه‌بوونایه زیاتر ده‌ست درێژی ده‌كرایه سه‌ر،له‌و كاته‌ی كارمه‌نده‌كانی دیكه هه‌ڕه‌شه‌ی جێهێشتنی كاره‌كه‌یان و دانانه‌وه‌ی باجی كه‌ناڵه‌كه‌یان كردووه ئه‌وكات توانیویانه له لێدانی زیاتر بیپارێزن.
ڕوانگه‌ی عێراقی بۆ ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری داوای له كه‌ناڵ و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كان كردووه،پارێزگاری له سه‌رجه‌م كارمه‌نده‌كانیان بكه‌ن، به‌تایبه‌تی كارمه‌نده كچه‌كان كه دووچاری ده‌ستدرێژی ده‌بنه‌وه.
ته‌قوا حه‌یده‌ر عه‌لی ته‌مه‌نی 18 ساڵه و له كه‌ناڵی (هنا بغداد) پێشكه‌شكاره و زیاتر له شه‌ش مانگه له‌و كه‌ناڵه كار ده‌كات.
كوردستان 24 هه‌وڵیدا به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌ته بكات،به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵام هیچ وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه.