ئیحسان ئه‌لقه‌یسون: ئه‌وه‌ی له شنگال ده‌گوزه‌رێت، دیمه‌نێكی خوێناوییه و وه‌ك تۆپه‌ڵه‌یه‌كی ئاگرین وایه
K24- هه‌ولێر:
ئیحسان ئه‌لقه‌یسون، شرۆڤه‌كاری سه‌ربازی و سیاسی له‌باره‌ی كۆسپه‌كانی به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی شنگال و ئه‌و گرژی و ئاڵۆزیانه‌ی له ناوچه‌كه به‌رده‌وام ده‌كه‌ن و بوونی هێزی ده‌ره‌كی و سه‌پاندنی هه‌ژموونه‌كه‌یان به‌سه‌ر ئه‌و سنووره‌دا، گوتی: دۆخی عێراق به گشتی ئه‌و دۆخه نییه كه هه‌نگێك كه‌س و لایه‌ن وێنای ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی له عێراق ده‌گوزه‌رێت ئاڵۆزیێكی زۆر گه‌وره‌یه، ئه‌ویش له ئه‌نجامی گۆڕانكارییه سیاسی و ئه‌منییه‌كانه‌وه هاتووه‌ته ئاراوه، هۆكاره‌كه‌شی حكومه‌تی عێراقه و دواجاریش دۆخه كاره‌ساتباره‌كه‌ی شنگالی به‌دوای خۆیدا هێناوه.
هه‌وره‌ها گوتی: تا ئه‌و كاته‌ی گرووپه میلیشیاكان كه فه‌رمان له ده‌ره‌وه‌ی عێراق وه‌رده‌گرن و پڕۆژه‌ی وڵاتانی ده‌ره‌وه له ناوچه‌كه پیاده ده‌كه‌ن، یانیش ده‌ست له كاروباری ناوخۆی عێراق وه‌رده‌ده‌ن و دارده‌ستی هه‌ندێك حزبن، هیچ بنه‌مایه‌كی دیموكراتیه‌ت له عێراق پیاده ناكرێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌وه‌ی له شنگال ده‌بیرنێت، دیمه‌نێكی خوێناوییه و وه‌ك تۆپه‌ڵه‌یه‌كی ئاگرین وایه، كاتێك هه‌میشه ده‌ڵێین: "سه‌روه‌ری هێڵی سووره، ئه‌مه گوته‌یه‌كی راست نیه و له‌سه‌ر عێراق جێبه‌جێ نابێت، چونكه هه‌موومان ده‌زانین كه گرووپه میلیشیاكان په‌یڕه‌وی ئه‌جێندایه‌كی ده‌ره‌كی ده‌كه‌ن، كه‌واته چۆن ده‌توانین باس له سه‌روه‌ری بكه‌ین!!".
سه‌باره‌ت به مه‌به‌ستی خۆشی بۆ ئاماژه‌دان به ئه‌جێندای ده‌ره‌كی و وڵاتانی ناوچه‌كه، ئه‌لقه‌یسون گوتی: "زۆر روون و ئاشكرایه، له شنگال هاوكاری له نێوان په‌كه‌كه و ئه‌و گرووپانه هه‌یه، كه فه‌رمان له حزبه‌كان وه‌رده‌گرن، به‌ڵام مووچه‌كانیان و چه‌ك و هاوكاری لۆجستی له حكومه‌تی عێراق وه‌رده‌گرن، له‌كاتێكدا هاوكارییه‌كانی نێوان په‌كه‌كه و گرووپه‌كانی سه‌ر به ئێران له شنگال، هاوكارییه‌كی زۆر به‌هێزه".
ئه‌وه‌شی به‌بیرهێنایه‌وه، كه "شنگال هێڵی به‌یه‌كه‌وه گرێدانی رێگه‌ی وشكانی نێوان تاران عێراق سووریایه تا ده‌گاته كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست، هه‌ربۆیه ده‌كرێت دوای پرۆسه‌ی ئازادكردنی شنگال، ئه‌و ناوچه‌یه به خاڵێكی جیۆسیاسیی ستراتیژی ناوببرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌گه‌ر ئێستا من باسی ئه‌مینداری گرووپی عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌ق "قه‌یس خه‌زعه‌لی" بكه‌م، له‌وانه‌یه حكومه‌تی ئیتیحادی یاداشتێك بۆ ده‌ستگیركردنی من ده‌ربكات و به‌وه تۆمه‌تبارم بكات كه ده‌ستدرێژیم كردبێته سه‌ر پیرۆزییه‌كی وڵاته‌كه‌ی، بۆیه من نامه‌وێت به ده‌ربڕینێك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بخه‌مه دۆخێكی هه‌ستیار، چونكه هه‌موومان ده‌زانین دۆخی ئێستای په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق چۆنه".
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ره‌كانی جێبه‌جێنه‌كردنی رێككه‌وتنی شنگالیش، كه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال واژوو كراوه، ئه‌و شرۆڤه‌كاره سه‌ربازی و سیاسییه گوتی: "مه‌به‌ست له كامه رێككه‌وتنه!! به‌ڵێ ده‌زانم باس له كامه رێككه‌وتن ده‌كرێت، به‌ڵام له عێراق ناده‌وڵه‌تیبوون زۆر له ده‌وڵه‌تداری به‌هێزتره، راسته رێككه‌وتنێك له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ هه‌یه، به‌ڵام هه‌ندێك باڵی سیاسیی سه‌ر به ئێران هه‌ن، خاوه‌نی گه‌وره‌ترین هه‌ژموونن له‌ناو ده‌سه‌ڵات له به‌غدا و نایانه‌وێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و رێككه‌وتنه جێبه‌جێ بكرێت، چونكه ئه‌مه زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وان و ستراتیژیه‌تی ئێران له عێراق ده‌گه‌یه‌نێت".
دووپاتیشیكرده‌وه، "ئێران هه‌ژموونێكی فراوانی له‌ناو جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌ناو حكومه‌تی عێراق هه‌یه، بۆ گه‌یشتنیش به خاكی سووریا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌و دۆخه‌ی له نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ هاتووه‌ته ئاراوه و ئه‌وه‌ی شه‌نگال ده‌گوزه‌رێت، وه‌ك كارتێكی فشار له دژی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مانه بوونه‌ته خانه‌ی شێرپه‌نجه له لاشه‌ی عێراق، به‌ڵام من ده‌مه‌وێت بڵێم: ئه‌و خانانه‌ی شێرپه‌نجه ته‌نها زیان به هه‌رێمی كوردستان ناگه‌یه‌نن، به‌ڵكو لاشه‌ی عێراق به ته‌واوی ده‌پووكێننه‌وه، بۆیه پێویسته ئیداره‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ شنگال له نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق پێكبهێنرێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه ئاسایش و ئه‌منیه‌تی ناوچه‌كه به هاوبه‌شی له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق به‌ڕێوه‌ببرێت، چونكه به‌گوێره‌ی ده‌ستوور، پێشمه‌رگه به‌شێكه له سیسته‌می به‌رگری عێراق".
تایبه‌ت به هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عێراقیش بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخی شنگال، ئه‌لقه‌یسون ئاماژه‌ی به‌وه دا، "كاتێك ناوه‌نده‌كانی بڕیار له تاران فه‌رمانێك ده‌رده‌كات، تانك و زریپۆشه‌كانی عێراقیش جووڵه ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێران هه‌رگیز نایه‌وێت دۆخی شنگال سه‌قامگیر بێت و ده‌یه‌وێت دۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت، چونكه ئێران نایه‌وێت هیچ هه‌رێمێكی ناو خاكی عێراق له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ژموونه‌كه‌ی بێت، بۆیه ده‌یه‌وێت شنگال وه‌ك كارتێكی فشاری ئه‌منی و سه‌ربازی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام به‌ده‌ستییه‌وه بێت".