هەڵبژاردنی پەرلەمانی لوبنان بەڕێوەدەچێت

K24 - ههولێر:
دوای داڕمانی دۆخی ئابووری لوبنان، یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی لوبنان بەڕێوەدەچێت، بهرهبهیانی ئەمڕۆ یهكشهممه (15ی ئایار/ مایۆی 2022) بنکەکانی دەنگدان بە رووی دەنگدەران کرانەوە، ئەم هەڵبژاردنە یەکەم هەڵبژاردنە دوای تەقینەوەی بەندەری بەیروت و خۆپیشاندانی گەورەی لوبنانییەکان لە ساڵی 2019.
سەرۆک کۆماری لوبنان داوای لە لوبنانییەکان کرد، لە رێگەی سندووقی دەنگدانەوە شۆڕش بکەن و داهاتووی وڵاتەکەیان بپارێزن و بەشداری لە دەنگدان بکەن.
بەڕێوەچوونی ئەم هەڵبژاردنە لە کاتێکدایە، دۆخی ئابووری ئەو وڵاتە لەوپەڕی خراپیدایە و هەڵاوسان رێژەیەکی پێوانەیی تۆمارکردووە و هەژاری گەیشتووهتە ئەوپەڕی.
3.9 ملیۆن کەس لە هەڵبژاردنەکەی ئەمڕۆ مافی دەنگدانیان هەیە و دەبێت تەمەنی دەنگدەر له 21 ساڵ كهمتر نهبێت. له ههڵبژاردنهكهی ئەمڕۆ 719 کاندید کێبرکێ لەسەر 128 کورسی پەرلەمان دەکەن و 15 بازنەی هەڵبژاردن لەو وڵاتە هەن.