سێ پارتی باكووری كوردستان داوایه‌ك لە پەکەکە دەکەن

سێ پارتەكه‌ی باکووری کوردستان بە پێویستی دادەنێن شنگال ببێتە بەشێك لە خاکی هەرێمی کوردستان
3 پارتی باكووری كوردستان داوا له‌ په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌ن سیاسەتی خۆی بەرامبەر هەرێمی کوردستان بگۆڕێت
3 پارتی باكووری كوردستان داوا له‌ په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌ن سیاسەتی خۆی بەرامبەر هەرێمی کوردستان بگۆڕێت

K24 - هه‌ولێر:

پارتەکانی باکووری کوردستان داوا لە پەکەکە دەکەن، دەستبەرداری سیاسەتی دژایەتکردنی هەرێمی کوردستان بێت و دەست لە کاروباری ناوخۆیی ئەو بەشەی کوردستانیش وەرنەدات.

پارتی ئازادی کوردستان و پارتی سۆسیالیستی کوردستان و تەڤگەری دیموکراتی کورد، راگەیاندراوێکی هاوبەشیان لەبارەی دەستێوەردانی پەکەکە لە کاروباری ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڵاوکرده‌وە و بە پێویستیشی دادەنێن هەموو لایەنەکان پشتیوانی پاراستنی دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان بکەن و نەبنە هۆکار بۆ لەدەستدانی ئەو دەستکەوتانە.

ئەو سێ پارتە ئاماژەیان بەوەشکردووە، کە پەکەکە بیانوو بە هیرشەکانی تورکیا و ئێران بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان دەدات و بە پێویستیشی دادەنێن پەکەکە سیاسەتی خۆی بەرامبەر هەرێمی کوردستان بگۆڕێت.

لەبارەی شنگالیش ئەو سێ پارتەی باکووری کوردستان بە پێویستی دادەنێن شنگال ببێتە بەشێك لە خاکی هەرێمی کوردستان و داواش لە پەکەکە دەکەن رێز لە سەروەری و دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان بگرێت