ئێران بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەیەکی هاوبەشی لەگەڵ عێراق بەرزدەکاتەوە

كێڵگه‌ی نه‌وتی ئازدكان
كێڵگه‌ی نه‌وتی ئازدكان

K24 – هه‌ولێر:

کەریم زوبێدی، بەڕێوەبەری پلاندانان لە کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی ئێرانی رایگەیاند، وڵاتەکەی ئاستی بەرهەمهێنان لە کێڵگەیەکی هاوبەشی ئازادکان لەگەڵ عێراق بۆ نزیکەی 600 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرزدەکاتەوە.

کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی ئێرانی، لە مانگی ئایاری 2021 سێ رێککەوتنی نوێی لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی عێراقی واژۆ کرد، کە ئامانج لێی پەرەپێدانی کێڵگەی ئازادکانی سەرسنووری عێراقە و هاوبەشە لەگەڵ کێڵگەی مەجنوون لە دیوی عێراقی.

ئەو بەرپرسەی ئێران گوتیشی: بە گوێرەی پلانەکان کار لە پەرەپێدانی کێڵگەی هاوبەشی ئازادکان دەکەن و تا کۆتایی ئەمساڵ ئاستی بەرهەمهێنان وەک قۆناغی یەکەم بۆ 220 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە و لە قۆناغی دووەمیشدا بۆ 570 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرزدەکەنەوە.