تورکیا دوو شاری پیشەسازی لە عێراق دروستدەکات
K24 - ههولێر:
مەنهەل خەباز، وەزیری پیشەسازی و کانزاکانی عێراق رایگەیاند، بە ئامانجی دروستکردنی دوو شاری پیشەسازی لە پارێزگای نەینەوا، دەستیان بە گفتوگۆ کردووە.
مەنهەل خەباز، ئاماژهی بهوه كرد، دوو شاری پیشەسازی لە پارێزگای نەینەوا دروستدەکرێت و بۆ مەبەستەش لەگەڵ لایەنی تورکی دەستیان بە گفتوگۆکردووە، ئاماژەی بەوەشدا لەبارەی ئەو دوو شارە و تەرخانکردنی زەوی، شاندێکی تایبەتمەند سەردانی تورکیا دەکات.
وەزیری پیشەسازی و کانزاکانی عێراق روونیشیکردەوە، ئەو شارە تایبەتە بە بوارەکانی خۆراک و دەرمان.
لە هەمان کاتدا ئاماژەی بەوەشدا، رێککەوتنی سێ قۆڵی لە نێوان عێراق، میسر و ئوردن هەیە، کە یاداشتنامەیەکی تەواو بۆ پیشەسازی و ئابووری لە نێوانیان واژۆکراوە و جەختیشی کردەوە، چەندین پڕۆژەی هاوبەش لە نێوانیان واژۆ دەکرێت.