رێباز حەملان: 200 ملیار دینارەکەی بەغدا گەیشت

"بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەران"
200 ملیار دیناری حکومەتی عێراق
200 ملیار دیناری حکومەتی عێراق

K24 - هەولێر:

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری راژە و وەبەرهێنان بە کوردستان24ـی راگەیاند، 200 ملیار دینارەکەی حکومەتی فیدراڵ گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان.

لەلایەکی دیکەوە، فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا زانیاری زیاتری بۆ کوردستان24 ئاشکرا کرد و گوتی: "نیوەڕۆی ئەمڕۆ، 15ـی ئایاری 2022، 200 ملیار دینارەکە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەران خرایە سەر حسابی بانکی حکومەتی هەرێمی کوردستان."

ناردنی 200 ملیار دینارەکە بەپێی رێککەوتنی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی ھەرێمی کوردستانە کە پێشتر بڕیاری لەسەردراوە.