سلێمانی.. سێ گەنج بە تۆمەتی تەقەکردن دەستگیرکران
K24 - هەولێر:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی رزگاری سێ تەقەکەریان دەستگیرکرد و دەستیان بەسەر چەکەکانیاندا گرت.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی، دوای ئەوەی لەگەڕەکی چوارباخ دەنگی تەقە بیستراوە، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی رزگاری گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لە ماوەی یەک کاتژمێردا تەقەکەرەکان دۆزرانەوە و دەستگیرکران.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، تۆمەتبارەکان لەدایکبووی ساڵانی 1997 و 2002ـن و بە بڕیاری دادوەر راگیراون و لەکاتی دەستگیرکردنیان دەستگیراوە بەسەر دوو چەکدا لە هەردوو جۆری کڵشینکۆف و دەمانچە، هەروها ئۆتۆمبێلەکانیشیان دەستی بەسەرداگیراوە.