بۆ یه‌كه‌مین جار رێژه‌ی دوانه‌ئۆكسیدی كاربۆن له‌ناو به‌رگه‌هه‌وادا به‌مشێوه به‌رزبووه‌ته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
دواین راپۆرتی زانستیی له‌باره‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌واوه ئاماژه به‌وه ده‌كات، له مانگی نیسانی ئه‌مساڵه‌وه رێژه‌ی گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له‌نێو به‌رگه هه‌وادا پتر له "420 به‌ش له ملیۆن" به‌رز بووه‌ته‌وه، ئه‌مه بۆ یه‌كه‌مجاره له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا رێژه‌كه گه‌یشتووه‌ته ئه‌م ئاسته.
په‌یمانگه‌ی "سكریبس" بۆ زانست له زانكۆی كالیفۆرنیای ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، رێژه‌ی دوانه ئۆكسیدی كاربۆن له ناو به‌رگه هه‌وادا پتر له "420 به‌ش له ملیۆن" به‌رزبووه‌ته‌وه، ئه‌مه به‌رزترین ئاسته له مێژووی مرۆڤایه‌تی تۆمار كراوه.
ئه‌م په‌یمانگه‌یه راشیگه‌یاند، ژماره‌كان ئاماژه‌ن بۆ چالاكییه‌كانی مرۆڤ له‌سه‌ر گۆی زه‌ویدا، مرۆڤ له رێگه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی جوڵه پیشه‌سازییه‌كانی خۆی ماندوو ناكات بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا بكات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌م په‌یمانگه‌یه دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن ئه‌و گازه وشكه‌یه كاریگه‌ری بۆ گۆڕینی كه‌شوهه‌وادا هه‌یه، بۆ ماوه‌ی چه‌ندین سه‌ده له‌ناو به‌رگه‌هه‌وادا ده‌مێنێته‌وه، ده‌بێته هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و سووتانی دارستانه‌كان و بیره نه‌وته‌كان.
پیته‌ر تانس، گه‌وره زانای بواری كه‌شوهه‌وا رایگه‌یاند، له مانگی ئایاردا رێژه‌ی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن زیاتر ده‌بێت، پێویستیش ده‌كات هه‌وڵ بدرێت لانی كه‌م ئه‌و ژماره به‌رز نه‌بێته‌وه.