سهرۆكی بایرن میونشن لیڤاندۆڤسكی شۆك دهكات
هێربێرت هاینەر سەرۆکی بایرن میونشن رۆبێرت، لیڤاندۆڤسکی تووشی شۆک دەکات دوای ئەوەی رەتیکردەوە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە کە لە مانگی حوزەیرانی 2023 لەگەڵ یانە باڤارییەکە کۆتایی دێت.
ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، هێرشبەری بایرن میونشن، بە فەرمی ڕایگەیاندبوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یاریزانە باڤارییەکە نوێ ناکاتەوە، هەروەها دەیەوێت خولی ئەڵمانیا بەجێبهێڵێت بۆ ئەزموونێکی نوێ، سەرەڕای ئەوەی گرێبەستەکەی لە حوزەیرانی ساڵی داهاتوو کۆتایی دێت.
سەرۆکی یانەی بایرن میونشن، لە لێدوانەکانی بۆ کەناڵی سپۆرت وەن، دەڵێت: ئەوەندەی من بزانم، ئۆلیڤەر کان و حەمیدزیچ ئۆفەرێکیان پێشەکش کردووە، بەڵام ئەو قبوڵی نەکردووە.
هاینهر ئاماژەی بەوەشکرد، یاریزانانی وەک لیڤاندۆڤسکی بەردەوام ئۆفەریان لە یانەکانی دیکە پێدەگات و شتێکی نوێ نییە، بهڵام لیڤا گرێبەستی لەگەڵ یانەکەیان هەیە و رێز لە گرێبەستەکەی دەگرێت و مافی خۆشیەتی کە گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە و لە کۆتایی گرێبەستەکەی دەتوانێت بە سەربەستی بڕوات.
لیڤاندۆڤسكی پۆڵهندی له هاوینی 2014 له یانهی بورووسیا دۆرتمۆند به بههای 50 ملیۆن یۆرۆ بۆ یانهی بایرن میونشن گواسترایهوه، لهم ماوهیهدا لیڤا له كۆی 374 یاری، 344 گۆڵ و 72 ئاسیستی تۆمار كردووه.