یوڤێنتۆس خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه بگوازێته‌وه
هەواڵە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایان کردووە، سبەی دووشەممە بەرپرسانی یوڤێنتۆس لەگەڵ پۆل پۆگبا ئەستێرەی فەرەنسی کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی ڕازی بکەن جارێکی دیکە بگەڕێتەوە تۆرینۆ و وەرزی داهاتوو درێسی خانمە پیرەکە لەبەر بکات.
بەپێی ڕۆژنامەی ئیتاڵی، لاگازێتا دیللۆ سپۆرت، ئیدارەی یوڤی سبەی دووشەممە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ پۆل پۆگبا ئەنجام دەدات، بە مەبەستی دانوستان لەگەڵیدا بۆ گەڕانەوەی بۆ ریزەکانی بیانکۆنێری سەرەڕای ئەوەی ئەم یاریزانە تاکو هاوینی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد هەیە.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: یۆڤانتۆس سەرقاڵی ئامادەکردنی مووچەی ساڵانەیە کە بڕی 7.5 ملیۆن یۆرۆیە، کە زیاد دەکات بۆ 10 ملیۆن یۆرۆ بە پاداشتەکانەوە، بۆ ئەوەی پۆگبا رازی بکات بگەڕێته‌وە.
پۆڵ پۆگبا فەرەنسی ساڵانە لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد 15 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، بەڵام تا ئێستا نەزانراوە ئەگەر گرێبەستەكە سەر بگرێت و بچێتەوە یوڤێ رازی دەبێت بە كەمكردنەوەی موچەكەی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس یاخود نا.
پۆگبای ته‌مه‌ن 29 ساڵ، له یانه‌ی تروی فه‌ره‌نسا پێگه‌یشتووه، دواتر بۆ یه‌كه‌مجار له‌گه‌ڵ لاوانی یانه‌ی مان یونایتد ده‌ركه‌وت، له 2012 یوڤێنتۆس ئه‌و یاریزانه‌ی به گرێبه‌ستێكی ئازاد گواسته‌وه و ماوه‌ی چوار وه‌رز له‌سه‌ریه‌ك به درێسی یوڤی یاریكرد و له كۆی 178 یاری، 34 گۆڵ و 40 ئاسیستی كرد، له 2016 به به‌های 105 ملیۆن یۆرۆ به مان یونایتدی فرۆشته‌وه و ئێستاش یوڤی ده‌یه‌وێت هه‌مان سیناریۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه دووباره بكاته‌وه.