وەزیری دەرەوەی سوید: پەکەکە رێکخراوێکی تیرۆریستییه
K24- هه‌ولێر:
بە گوێرەی رۆژنامەی “Aftonbladet”ی سویدی، ئان لیندێ، وەزیری دەرەوەی سوید نیگەرانە لە میدیاکانی تورکیا و دووپاتیكرده‌وه، هەڵەتێگەیەیشتن هەیە، لەبارەی ئەوەی کە وڵاتەکەی پەکەکە بە رێکخراوێکی تیرۆریستی پۆلێن ناکات و رایگەیاند: “وڵاتەکەی وەکو وڵاتانی دیکەی یەکێتیی ئەوروپا، پەکەکە بە رێکخراوێکی تیرۆیستی پۆلێن دەکات.”
بەگوێرەی ئەو رۆژنامە سویدییە، وەزیری دەرەوەی سوید گوتوویەتی: “ئەوە راست نییە کە ئێمە پەکەکە وەك رێکخراوێکی تیرۆریستی پۆلێن ناکەین، ئەگەر تێڕوانینێکی لەو شێوەیە هەبووە، دەبێت راست بکرێتەوە."
پەیامنێری کوردستان 24 لە سوید رایگەیاند، وەزیری دەرەوەی سوید جه‌ختی له‌سه‌ر لێدوانەکەی کردووەتەوە و رایگەیاند، ئەوان پەکەکە وەکو رێکخراوێکی تیرۆرستی دەبینن.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، توركیا به‌رهه‌ڵستی خۆی بۆ هه‌وڵه‌كانی سوید و فینله‌ندا بۆ بوونه ئه‌ندام له ناتۆ راگه‌یاند و هه‌ریه‌ك له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا و مه‌ولود چاویشئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، هه‌ردوو وڵاته‌كه‌ی ئه‌سكه‌نده‌نافیایان به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه ئه‌ندام و كادیرانی په‌كه‌كه له وڵاته‌كانیان داڵده ده‌ده‌ن، له‌كاتێكدا وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا و ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی ناتۆ په‌كه‌كه به رێكخراوێكی تیرۆریستی پۆڵێن ده‌كه‌ن.
دوای هێرشه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، هه‌ریه‌ك له سوید و فینله‌ندا له ترسی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان بۆ هه‌مان چاره‌نووس، هه‌وڵه‌كانیان بۆ به ئه‌ندامبوون له هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" چڕكردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش تووڕه‌یی مۆسكۆی به‌دوای خۆیدا هێناوه و له ئه‌گه‌ری ئه‌ندامبوونی ئه‌و دوو وڵاته له هاوپه‌یمانێتییه‌كه، به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی توند ده‌كات، له‌و باره‌شه‌وه به‌ر له چه‌ند رۆژێك، جێگری نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی رووسیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو وڵاته ببنه ئه‌ندامی ناتۆ، خاكه‌كه‌یان ده‌كرێته ئامانجی هێرشه‌كانی رووسیا.
دوێنێش سه‌رۆكی فینله‌ندا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پرسی ئه‌ندامبوونی وڵاته‌كه‌ی له ناتۆ، له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتن، هاوتا رووسییه‌كه‌ی تاوتوێ كرد، دواتریش له به‌یاننامه‌یه‌كدا كریملین رایگه‌یاند، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی فینله‌ندا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه.
به‌ر له چه‌ند رۆژێكیش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست، بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له فینله‌ندا و سویدی كرد و دوو رێككه‌وتنی جیاوازی هاوشێوه‌ی هاوكاری سه‌ربازیان بۆ پشتیوانیكردن له یه‌كتر به‌رامبه‌ر هێرشی ده‌ره‌كی واژوو كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش فینله‌ندا به فه‌رمی نیازی خۆی بۆ ئه‌ندامبوون له ناتۆ راگه‌یاند و پێشتریش ئه‌ڵمانیا و ژه‌ندین وڵاتی دیكه‌ی ئه‌ندام له ناتۆ، پێشوازییان له‌و هه‌نگاوه‌ی فینله‌ندا و سوید كردووه، به‌ڵام توركیا به‌رهه‌ڵستی خۆی نیشانداوه.
H.B