بۆچی هێزه پیاده‌كانی ئۆكرانیا به‌كارهێنانی دۆشكه‌كانی دروستكراوی به‌ر له 100 ساڵ به باش ده‌زانن!!
K24- هه‌ولێر:
هێزه‌كانی ئۆكرانیا له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان بۆ هێرشه‌كانی رووسیا هه‌ندێك تۆپهاوێژ و چه‌كی دۆشكه‌ی وه‌ك: "Maxim M1910" به‌كارده‌هێنن، كه مێژووی دروستكردنیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه هێشتا ئۆكرانیا به‌شێك بوو له یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران، به‌مه‌ش میدیاكانی رووسیا له‌بابه‌ته‌كانیان له‌و باره‌یه‌وه به گاڵته‌جاڕییه‌وه باسی چه‌كه‌كانی ئۆكرانیا ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: كیێڤ بۆیه ئه‌و چه‌كانه به‌كارده‌هێنێت، چونكه چه‌كی هاوچه‌رخی نییه.
به‌ڵام به‌گوته‌ی گۆڤاری ئیكۆنۆمیست، راستییه‌كه زۆر له‌وه ئاڵۆزتره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره چه‌كه كۆنانه‌ی ئۆكرانیا به‌كاریان ده‌هێنێت، له‌ڕووی كارامه‌یی به‌كارهێنانه‌وه له پێگه جێگیره‌كانی به‌رگری و خاڵه جێگیره‌كانی به‌رگری پشتڕاستكراوه‌ته‌وه.
ئه‌و گۆڤاره له راپۆرتێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، دۆشكه سه‌رده‌مییه‌كانی رووسیا وه‌ك: "PKM" كه به هه‌مان جۆری گوللـه "M191" كار ده‌كات، به‌ڵام كێشیان كه‌متره له یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی ئه‌و چه‌كه كۆنانه، سیسته‌می ساردكردنه‌وه‌ی ئاویان تێدا نییه و له ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی بۆ ماوه‌ی كه‌متر له خوله‌كێك به‌سه‌ریه‌كه‌وه، ده‌كرێت چه‌كه‌كه گڕ بگرێت به‌ته‌واوی بسووتێت.
كێشی دۆشكه‌كانی "Maxim M1910" ده‌گاته نزیكه‌ی 68 كیلۆگرام و قه‌ڵغانێكی جێگیری له‌سه‌ر هه‌ڵگرێكی زۆر به‌هێزی هه‌یه و له‌سه‌ر دوو تایه جێگیركراوه و ده‌توانرێت له‌ڕێگه‌یانه‌وه رووی چه‌كه‌كه بۆ 360 پله جووڵه‌ی پێ بكرێت و یه‌كه‌م دانه‌ی ئه‌و چه‌كه له ساڵی 1910 دروستكراوه و سوپای ئیمپراتۆریه‌تی رووسیا له سه‌رده‌می جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان و سوپای سوور له كاتی جه‌نگی ناوخۆی رووسیا و جه‌نگی دووه‌می جیهانی به‌كارهێنراوه.
له ساڵی 2016، وه‌زیری به‌رگری ئۆكرانیا رایگه‌یاند، رێگه‌یان داوه، ژماره‌یه‌ك له‌و چه‌كانه له كۆگاكان بهێننه ده‌ره‌وه و بۆ هه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی به‌كاربهێنرێن، له ساڵی 2012ـش لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریخست، له كۆگاكانی چه‌كی ئۆكرانیا 35 هه‌زار پارچه چه‌كی له‌وجۆره‌یه هه‌یه، كه مێژووی دروستكردنیان بۆ ساڵانی نێوان 1920 تا 1950 ده‌گه‌ڕێته‌وه.
وێڕای ئه‌مه‌ش، ئه‌و چه‌كه كۆنانه ساردكه‌ره‌وه‌ی ئاوییان هه‌یه و به‌هۆیه‌وه ده‌توانن به‌رده‌وام كاری پێ بكه‌ن، چونكه ساردكه‌ره‌وه‌كان رێگه ناده‌ن چه‌كه‌كه گره‌م ببێت و بنكه راگره‌كه‌شی یارمه‌تیده‌ره، بۆ ئاسانی به‌كارهێنان و پێكاندنی ئامانج به وردی.
سه‌ربازێكی ئۆكرانی كه له ساڵی 2016 چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كراوه، رایگه‌یاندبوو، تۆپهاوێژی جۆری "M1910" له مه‌ودای یه‌ك میلۆمه‌تردا له پێكاندنی ئامانجه‌كه‌ی زۆر ورده و تا مه‌ودای 3 كیلۆمه‌تریش كارامه‌یه، هه‌ربۆیه‌ش تا ئێستا به هاوچه‌رخترین چه‌كی هاوتاكه‌ی نه‌گۆڕدراوه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا، كیێڤ ژماره‌یه‌كی زۆری دۆشكه و تۆپهاوێژی بیانیی هاورده كردووه، هه‌روه‌ك میكانیكه‌كانی ئۆكرانیا ئه‌و تفه‌نگانه‌یان ده‌رهێناوه، كه له‌ناو تانك و زریپۆشه تێكشكێنراوه‌كانی رووسیا به‌جێماون و بۆ دروستكردنی چه‌كی نوێ سوودیان لێ وه‌رگرتووه، وێڕای نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تۆپهاوێژی جۆری "M1910" كه تاڕاده‌یه‌كی زۆر پشتی پێ ده‌به‌ستن.
H.B