تۆمەتباری تاوانی کۆمەڵکوژیەکەی نیویۆرک ئاشکرا کرا

10 کەسی کوشت و سیانی دیکەی بریندار کرد
شوێنی رووداوەکە
شوێنی رووداوەکە

K24 - هەولێر:

بە گوێرەی میدیا ناوخۆییەکانی ئەمەریکا، پەیتن جیندرن، ئەو گەنجەیە کە دوێنێ لە نیویۆرک 10 کەسی کوشت و سیانی دیکەی بریندار کرد.

لە ناوچەی بافێلۆی سەر بە نیویۆرک پەیتن جیندرن گەنجێکی 18 ساڵان بە هەڕەمەکی 10 رەشپێستی کوشتن و 3ـی دیکەشی بریندار کردن و هێرشکردنەکەشی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە راستەخۆ بڵاوکردەوە.

ەیتن جیندرن گەنجێکی 18 ساڵان
ەیتن جیندرن (18 ساڵان)

وێبسایتی BBC بڵاویکردەوە، پەیتن لە ناوچەیەکی نیویۆرک دەژی، کە بە ئۆتۆمبێل سێ کاتژمێر و نیو دوورە لەو سوپەرمارکێتەوە کە تاوانەکەی تێدا ئەنجامداوە.

پەیتن جیندرن لە تۆڕی Twitch تویتچ، کە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی پەخشی راستەوخۆ و زیاتر یاریە ئەلکترۆنیەکانی تێدا پەخش دەکرێت، ڤیدیۆی راستەوخۆی تاوانەکەی لێ بڵاوکردەوە.

جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا گوتی ئەو کردەوە تیرۆریانە بە پشتیوانی ئایدۆلۆژیی سپی پێستی ئەنجام دەدرێن و دژی بەهاکانی ئەمەریکایە و نابێت لە ئەمەریکا جێگەی رقلێبوونەوە ببێتەوە.

لە چەند ساڵی رابردوو ژمارەی قوربانیانی هێرشە چەکدارییەکان لە ناوخۆیی ئەمریکا زۆر بەرزبوونەتەوە و و لە ساڵی 2021 زیاتر لە 8100 کەس بوونە قوربانی ئەو هێرشانە. 

تەنیا لە ساڵی 2021 لە سەرانسەری ئەمریکا 240 کردەوەی هێرشکردن ئەنجام دراون و رێژەی کردووەکان بە 23٪ زیاتر بووە لەساڵی پێش خۆی.

لینکی تیلیگرامی کوردستان24 تایبەت بە ڤیدیۆی تاوانەکە..