"له داهاتوودا وڵاته هه‌ژاره‌كان گه‌نمیان به‌ئاسانی ده‌ست ناكه‌وێت"
K24 - هه‌ولێر:
رێكخراوێكی خێرخوازی ئه‌ڵمانی ئاشكرای ده‌كات، به‌هۆی جه‌نگی ئۆكرانیاوه برسێتی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی جیهان ده‌گرێته‌وه، به‌تایبه‌ت وڵاته هه‌ژاره‌كان.
رێكخراوی "فێڵد هۆنگه‌ر هیلفه"ـه‌ی ئه‌ڵمانی هۆشداری له‌باره‌ی كاریگه‌رییه‌كانی جه‌نگی ئۆكرانیا بڵاوكرده‌وه، به‌تایبه‌ت له وڵاته هه‌ژاره‌كان، رایگه‌یاند، ئه‌وان له داهاتوودا گه‌نمیان به‌ئاسانی ده‌ست ناكه‌وێت.
ئه‌و رێكخراوه ئه‌ڵمانییه راشیگه‌یاند، ئه‌و وڵاتانه‌ی له ئۆكرانیاوه راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ گه‌نم هاورده ده‌كه‌ن، له ئێستادا به‌هۆی جه‌نگه‌وه گه‌نمیان پێ ناگات، له داهاتووشدا تووشی كێشه ده‌بنه‌وه.
ئه‌و رێكخراوه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌هۆی جه‌نگی ئۆكرانیاوه نرخی كاڵا‌و خۆراكه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له زۆربه‌ی وڵاته هه‌ژاره‌كان به‌رز بووه‌ته‌وه.
رێكخراوه ئه‌ڵمانییه‌كه روونیكرده‌وه، له وڵاته هه‌ژاره‌كان زۆرترین پاره بۆ خۆراك ته‌رخان ده‌كرێت، ئه‌مه وا ده‌كات خه‌ڵكان به‌ره‌و شوێنی دیكه كۆچ بكه‌ن.