د. شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ره‌خنه‌ی توند له وه‌زیری نه‌وتی عێراق ده‌گرێت

K24- هه‌ولێر:
د. شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به توندی ره‌خنه له سیاسه‌تی وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵ ده‌گرێت و جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئه‌و سیاسه‌تانه كێشه‌ی نوێ له نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ ده‌هێننه ئاراوه و هه‌وڵێكیشه بۆ تێكدانی سه‌قامگیری و خۆدزینه‌وه له دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی د. شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ناوبراو نووسیویه‌تی: "جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، د. شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د ره‌خنه‌ی توند له سیاسه‌تی وه‌زاره‌تی نه‌وت له حكومه‌تی فیدراڵ و خودی ئه‌و وه‌زیره ده‌گرێت، كه فشار دروست ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه له نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ بخوڵقێنێت و تۆمه‌تی بێ بنه‌ما دژی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دروست ده‌كات و له‌رێگه‌ی كۆمپانیای نه‌وتی باكووره‌وه درۆ هه‌ڵده‌به‌ستێت و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه كۆنترۆڵی هه‌ردوو كێڵگه نه‌وتییه‌كانی بای حه‌سه‌ن و داوود كۆركهی كردووه له پارێزگای كه‌ركووك".
له به‌یاننامه‌كه‌دا دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا جه‌ختیكرده‌وه، "له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ئه‌و درۆ و بانگه‌شانه‌ی ره‌تكرده‌وه". به‌یاننامه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، "د. شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا په‌یوه‌ندیی به هه‌ردوو لایه‌نی هێزه‌كانی فیدراڵ و هێزه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كردووه و ده‌ركه‌وتووه، كه هیچ جووڵه‌یه‌كی سه‌ربازی له ناوچه‌كانی هێڵی ته‌مماس نه‌بووه و نییه".
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران روونیكرده‌وه، "له‌دوێنێوه به‌دواداچوونمان بۆ ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و بابه‌ته كردووه و نیگه‌رانین له‌وه‌ی كه بۆمان ده‌ركه‌وت، كه فشارێك له‌لایه‌ن وه‌زیری نه‌وت له حكومه‌تی فیدراڵه‌وه بۆ سه‌ر كۆمپانیای نه‌وتی باكوور هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك ده‌نگۆ و بانگه‌شه‌ی ناڕاست بۆ هه‌ندێك ئامانجی سیاسی له‌پێناو مانه‌وه له ده‌سه‌ڵات و تێكه‌ڵكردنی په‌ڕاوه‌كان بۆ تێكدانی سه‌قامگیری له هه‌رێم و عێراق به شێوه‌یه‌كی گشتی و خۆ دزینه‌وه له دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی بڵاوبكاته‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیری نه‌وتی عێراق زانی، كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ته‌واوی رێكاره یاسایی و ده‌ستوورییه‌كانی ته‌واو كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له دانیشتنه‌كانی داهاتوودا لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵی بكرێت".
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ئه‌و هه‌وڵه بێ به‌رهه‌مانه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت و هه‌ڵه‌كانی له‌پێناو قۆرخكردنی دامه‌زراوه فیدراڵییه‌كان له پرس و بابه‌ته سیاسییه‌كان و شێواندنی دۆخه‌كه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی چینایه‌تی و گه‌یاندنی زیان به به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی ره‌تده‌كاته‌وه و گوتی: ئه‌و هه‌وڵانه لای هه‌ر هاووڵاتییه‌ك ره‌تكراوه‌یه، كه وڵاته‌كه‌ی خۆی خۆش ده‌وێت.
H.B