ده‌روونناسێك هۆكاره‌كانی زیادبوونی رێژه‌ی كوشتن ده‌خاته‌ڕوو

K24- هه‌ولێر:
د. یوسف عوسمان، ده‌روونناس له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی زیادبوونی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گوتی: ئه‌و كێشانه جێگه‌ی نیگه‌رانی هه‌موو لایێكه و ئه‌وه‌ی رووده‌دات مه‌ترسییه بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی و له‌ڕووی سایكۆلۆجییه‌وه تووشی گرفتێكی ده‌روونی هاتووین، ئه‌ویش بێمه‌تمانه‌یی ئێمه‌یه له ژیانی خۆمان و ژیانی خێزانی خۆمان.
هه‌روه‌ها گوتی: كاتێك باس له كوشتن ده‌كرێت، ئه‌و دیارده‌یه له هه‌موو شارستانیه‌تێكدا بوونی هه‌یه، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی سه‌ربڕین نه‌بووه.. كاره‌ساته‌كه له‌وه‌دایه، كاتێك باسی كاره‌ساتێك ده‌كه‌ین، رێژه‌ی كاریگه‌ری ئه‌و كاره‌ساته له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه زۆر زیاتره له كوشتنێكی دیكه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌رچه‌ند راسته له هه‌ر مانگێك ئامارێكی تایبه‌ت هه‌یه و هه‌ڵكشان و داكشانی تێدایه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ نموونه له‌ماوه‌ی 4 مانگدا ته‌نها یه‌ك تاوان ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وا شێوازی تاوانه‌كه كارگه‌ریی زۆر زیاتره له تاوانه‌كانی دیكه، له‌كاتێكدا مردن به رووداوی هاتووچۆ و رووداوه‌كانی دیكه به‌رده‌وام هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و رووداوه‌ی تێیدا دایكێك له‌به‌ر چاوی منداڵه‌كه‌ی خه‌ڵتانی خوێن ده‌كرێت و سه‌ری له‌لاشه‌ی جیاده‌كرێته‌وه، ئه‌وا ده‌بێت چاوه‌ڕێی چ چاره‌نووسێك بۆ ئه‌و منداڵانه بكه‌ین؟.. كه ئه‌مه ده‌بێته ره‌وایه‌تیدانێك بۆ ئه‌و منداڵه كه له‌و ژینگه توندوتیژه‌دا په‌روه‌رده ببن، بۆیه ده‌روونناسان له‌و باوه‌ڕه‌دان، كه نابێت ته‌نانه‌ت مریشكیش له‌به‌ر چاوی منداڵ سه‌رببڕێت، چونكه ئه‌مه ده‌بێته توندوتیژی و بۆ هه‌میشه له هزری ده‌چه‌سپێت.
سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كانی بێمتمانه‌ییش، كه ده‌بێته هۆی په‌نابردن بۆ خۆكوشتن و ئه‌نجامدانی تاوانی هاوشێوه، دكتۆر یوسف جه‌ختیكرده‌وه، هۆكاری ئه‌مه بۆ كۆمه‌ڵێك فاكته‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ده‌روونناسان پێی گه‌یشتوون، ئه‌وانیش:
یه‌كه‌م: كولتوورێكی توندوتیژ، كه تا ئێستا نه‌مانتوانیوه خۆمان له‌و كولتووره رزگار بكه‌ین، له‌كاتێكدا ئه‌و كولتووره پێشتر به‌رته‌سكتر بووه، به‌ڵام ئێستا فراوانتر و فره‌ڕه‌هه‌ندتر بووه، پێشتر سه‌رشكاندن، توندوتیژی، برینداركردن و،... هتد هه‌بووه، به‌ڵام نه‌گه‌یشتووه‌ته راده‌ی كوشتن، به‌ڵام ئێستا به پێچه‌وانه‌وه، له بچوكترین حاڵه‌تدا په‌نا بۆ چه‌ك ده‌به‌ن و چه‌كیان كردووه‌ته زمانی گفتوگۆ و بووه‌ته یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی گفتوگۆی نێوان خوشك و براكان و ئه‌ندامانی خێزان متمانه‌یان به‌یه‌ك نه‌ماوه.
هه‌روه‌ها گوتی: پێشتریش حاڵه‌تی وا هه‌بووه كه زڕدایكێك رقی له منداڵه‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌ی بووه، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا نه‌بووه كه په‌نا بباته به‌ر ئه‌وه‌ی ئاگر له جه‌سته‌ی ئه‌و منداڵانه به‌ردات و بیانسووتێنێت، ئه‌مه‌ش نه‌ك ته‌نها مه‌ترسییه بۆ سه‌ر تاكی كورد، به‌ڵكو مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ته‌واوی مرۆڤایه‌تی، چونكه كه ئه‌و منداڵانه‌ش گه‌وره ده‌بن، شێوازی توندتر و دڕندانه‌تر ده‌بیننه‌وه، له‌كاتێكیشدا كه له دارستان دڕنده‌ترین گیانه‌وه‌ر به‌چكه‌كه‌ی و ئاژه‌ڵی هاوپۆلی خۆی ناكوژێت، به‌ڵام ئێستا له‌ناو مرۆڤایه‌تی ئه‌و سنووره‌ش تێپه‌ڕێندراوه و ده‌ستیان بۆ خوێنی یه‌كتر ده‌چێت، سه‌ری ده‌بڕێت، پارچه پارچه‌ی ده‌كات، ده‌یسووتێنێت و ده‌یكوژێت.
زانیاری زیاتر له‌م ڤیدیۆیه‌دا:
H.B