وەزارەتی پەروەدەی عێراق سەرجەم تاقیکردنەوەکانی دواخست

K24 - هەولێر:
وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینە چڕەی تەواوی ناوچەکانی عێراقی گرتووەتە، تاقیکردنەوەکانی ئەمڕۆ دووشەممە 16ـی ئایار لە سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن دوادەخرێت.
هەروەها بەهۆی خراپی باری نائاسایی کەش و هەوا، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دواخستنی سەرجەم تاقیکردنەوەکانی زانکۆ لە خوێندنی بەرایی و باڵا ڕادەگەیەنێت بۆ دوای کۆتا ڕۆژی خشتە ڕاگەیەندراوەکان.
داوا لە هەموو زانکۆکانیش کرا کە خشتەی تاقیکردنەوەکان لە ژێر رۆشنایی ئەم بڕیارەدا رێکبخەن.