سبەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

بڕیار له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كان ده‌ده‌ن
په‌رله‌مانی كوردستان
په‌رله‌مانی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

بڕیارە سبەی سێشەممە (17ی ئایار/ مایۆی 2022) سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی دانانی بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمان و ھەوڵی دەسپێكردنەوەی دانیشتنەكانیان.

سامان ئەحمەد بەكر، بەرێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان بە كوردستان24ی راگەیاند، سبەی سێشەممە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لە نێوان خۆیاندا كۆدەبنەوە، بۆ گفتوگۆی دانانی بەرنامەی كاری دانیشتنەكانی پەرلەمان و دەسپێكردنەوەی دانیشتنەكان.

بەپێی زانیارییەكانی كوردستان24 دوای كۆبونەوەكه‌، سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكانیش كۆدەبنەوە بە ئامانجی رێككەوتن لەسەر بەرنامەی كاری دانیشتنەكانی پەرلەمان.

نزیكەی 75 رۆژە پەرلەمانی كوردستان دانیشتنەكانی راگرتووە، فراكسیۆنەكانیش دەڵێن سەرۆكی پەرلەمان لە ژێر فشاری حزبەكەی دانیشتنەكانی راگرتووە، ئەمە به‌ پێشێلی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ده‌زانن.