ئێران: گه‌وره‌ترین پیلانی تیرۆریستی له تاران پوچه‌ڵكراوه
K24 – هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێران پوچه‌ڵكردنه‌ی چه‌ندین بۆمب له تارانی پایته‌خت و چه‌ند شارێكی دیكه راگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند یه‌كێ له گه‌وره‌ترین پیلانی تیرۆریستی گرووپه ته‌كفیرییه‌كانی وه‌هابی له رۆژانی خه‌دیجه كوبرا پوچه‌ڵكردووه.
هه‌روه‌ها وتی ئامانجی ته‌قینه‌وه‌كان كه به گرووپی دژی ئیسلامی تیرۆریستی ته‌كفیری ناوی بردووه، تارانی پایته‌خت و هه‌ندێ له شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران بووه و باس له ده‌ستگیریكردنی ژماره‌یه‌ك كه‌س و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌ندین بۆمبی ئاماده‌كراو بۆ ته‌قینه‌وه و هه‌ندێ ماده‌ی خاوی ته‌قینه‌وه كردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه ناسناوی ده‌ستگیركراوان یان ژماره‌ی بۆمبی ئاماده‌كراو ئاشكرا بكات.