دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: ده‌رگای یه‌كێتی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان كراوه‌یه‌

"هیواخوازین بتوانین لە ئایندەیەکی نزیکدا کێشە ناوخۆییەکان چارەسەر بکەین"
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

K24 - هه‌ولێر:

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە وەڵامی پرسیارێکی کوردستان24 رایگەیاند، ئەوان وەکو یەکێتی هەمیشە دەرگایان کراوەیە بۆ گفتوگۆکردن و چارەسەری جیاوازییەکان لەگەڵ پارتی.

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، هیواخوازن بتوانن لە ئایندەیەکی نزیکدا کێشە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکەن، تاوەکو بتوانن بە یەکگرتوویی و بەهێزییەوە بڕۆنە بەغدا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كێشه‌كانی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ پارتی، كێشه‌ی سیاسییه‌، له‌ سیاسه‌تیشدا به‌رز و نزمی تێدا هه‌یه‌، له‌ رابردووشدا په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ پارتی به‌رز و نزمی زۆری تێدا هه‌بووه‌، ده‌مانه‌وێت ببینه‌ هه‌وێنی ئاشته‌وایی عێراقی گه‌وره‌، به‌تایبه‌تی كوردستان بۆ ئێمه‌ گرنگه‌، بۆیه‌ داوا ده‌كه‌ین هه‌موو هێزه‌كانی دیكه‌ی گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان بێنه‌ ناو گفتوگۆكه‌وه‌.